ئەولەهی وای فای، بەشی سێهەم، هاکی وای فایەک کە لە پروتوکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرێت – WiFi Security, Hack WiFi , WPA/WPA2

ئەولەهی وای فای، بەشی سێهەم، هاکی وای فایەک کە لە پروتوکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرێت – WiFi Security, Hack WiFi , WPA/WPA2

لە بەشی دوهەم شێوازی هاکی WEPـمان بۆ باس کردن، کە پروتوکوڵەکی لاوازە هێشتا لە بەشی سێهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی WiFi، شێوازی هاک کردنی وای فایەکانی کە لە پروتەکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرن بە Aircrackـتان پێنیشان دەدەین بۆ ئەم کارە Aircrack و Crunch بەکار دێنین، من لە سیستەمی وەگەرخەری کاڵی کەڵک وەردەگرم کە خوی بە شێوازی بنەرتی Aircrack و Crunch لەسەرە ئگەر ئێوەش پێویستیتان بە ئەم ئامرازانە هەیە لە پەیوەندەکانی ژێرەوە دایانگرن.

بۆ داگرتنی GNU/Linux Kali لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان وشانی مەبەست داگرن.

بۆ داگرتنی Aircrack لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان و سیستەمی وەگەرخەر وشانی مەبەست داگرن.

بۆ داگرتنی Crunch لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن.

هەروەها بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

بەشی دووهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی وای فای – WiFi-Security-WEP-Part02

بەشی دووهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی وای فای – WiFi-Security-WEP-Part02

لە بەشی یکەم سەرتایەک سەبارت بە ئەولەهی وای فامان بۆ باس کردن هێشتا لە بەشی دووهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی WiFi، شێوازی هاک کردنی وای فایەکانی کە لە پروتەکوڵی WEP کەڵک وەردەگرن بە Aircrackـتان پێنیشان دەدەین بۆ ئەم کارە Aircrack بەکار دێنین، من لە سیستەمی وەگەرخەری کاڵی کەڵک وەردەگرم کە خوی بە شێوازی بنەرتی Aircrack لەسەرە

بۆ داگرتنی GNU/Linux Kali لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان وشانی مەبەست داگرن.

بۆ داگرتنی Aircrack لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان و سیستەمی وەگەرخەر وشانی مەبەست داگرن.

هەروەها بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

سڵاو بەڕێزان
من فەرشادم لە بەشی ئەولەهی گروپی هوشیار
لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات
لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت.
Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە.
Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن.
یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن:
• پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن
• تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت)
• WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ
• بەکارهێنای MAC Filter
• بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi
• بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت
• دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت
ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت.
هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن .
ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن

بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

٣ زانیاری به‌ كه‌لكی ئینستاگرام به‌ كوردی

٣ زانیاری به‌ كه‌لكی ئینستاگرام به‌ كوردی

له‌م فێركاریه‌ باسی هیندێك زانیاری گرنگ و به‌كلكی ئینستاگرام ده‌كه‌ین.

چونیه‌تی سڕینه‌وه‌ی هیستوری گه‌ڕانی ناو #ئینستا تا كه‌س نه‌توانێ بزانێ چیمان كردووه‌.

چونیه‌تی ئاگادار بوون له‌ دوایی بابه‌ته‌كانی هاورێكانتان.

فیلته‌ری زیاتر بو وێنه‌كانی ئینستاگرام.

چەن ڕێکارەک بۆ ئاسان کاری وێب گەڕی

چەن ڕێکارەک بۆ ئاسان کاری وێب گەڕی

لەم وتارە دا هەوڵمان داوە چەن ڕێکارەک بۆ ئاسان کاری وێب گەڕی بە ئێوە بناسێنین.

ناتوانین  هەموو ڕێکارەکانی وێب گەڕی لەم وتارە دا باس بکەین هەر لەبەر ئەمە، تەنیا ئەم ڕێکارانەی کە زیاتر بەکەڵکن و سەرەتایین باس دەکەین.

١_ کلیلە ڕێ کۆرت کەرەوەکان(Shortcut)  کە لە تەواوی ئەپەکان کارکردی هاوشێوەی هەیە.

بۆ پاشەکەوت کردنی File  لە Ctrl+S ، بۆ کردنەوەی File  لە Ctrl+O و بۆ چاپ کردنی Ctrl+P بە کاری بهێنن .

داخستنی ئەپەکان

ئەگەر دەتان هەوێت ئەپەکان بەتەواوی دایخەن کلیلی Alt+F4 بە کار بێنن.

٣_نیشان کردنی مالپەرەی دڵخوازتان

بە کارهێنانی Ctrl+D ماڵپەرەی دەڵخوازتان بەریزبەندی  نیشان کراو زیاد  کەن.

٤_ گەڕان لەناو وێب بێ ئەوەی کە هیچ کورتە مێژوویەک (History) لە ئێوە بمێنێتەوە

بە بەکارهێنانی New incognito window ( Ctrl + Shift + N ) یا Private window  هیچ کورتە مێژوویەک لە ئێوە ڕاناگرێت و دوای داخەستنی پەنجەرە ( window) هەمووی ئەو زانیاریانەی کە بە دوایاندا گەڕاون دەسڕدرێتەوە.

٥_ سنوردار کردنی بڵاو بوونەوەی  ڕەنگاڵەکان(Multimedia)

ئەگەر دەتان هەوێت کاتێک کە ماڵپەرە دەکرێتەوە ویدیۆکان و شێوازە جۆراوجۆرەکانی ناوەڕۆکی  Flashبە شێوازی خۆکار بڵاو نەبێتەوە دەبێت لە شریتی ئادرەسی(Address Bar)

کرۆم (Chrome) Chrom://Settings// Content تۆمار بکەن ماڵپەرەکە بۆ خوارەوە Scroll بکەن تا بە بەشی Plug _ ins بگات دواتر Click to Play هەڵبژێرن . لەمەو بەدوا ناوەڕۆکی ڕەنگاڵەکان(Multimedia) بە شێوازی خۆلەمێشی نیشان دەدرێت. بۆ ئەویکە ناوەڕۆکی ڕەنگاڵەکان چالاک بێت لەسەریان کرتە بکەن ،هەڵبەت دەبێت ئاگادر بن ئەم شێوازه هەندێک لە ماڵپەرەکان تووشی کێشە دەبن بۆ چارە سەر کردنی ئەو کێشەیە لەسەر Manage Exception  کرتە بکەن و ماڵپەرەی دڵخوازەی خۆتان لە ڕیزبەندی سپی زیاد بکەن.

٦_کردنەوەی ئەنجامەکان لە پەنجەرەکی جێواز دا

ئەگەر لە شریتی ئادرەس (Address Bar) وشەیەک تۆمار بکەن و کلیلی Alt + Enter دابگرن لە جیاتی ئەمەیکە ئەنجامەکان لە بازدەری (Tab)  لەبەر دەست نیشان بدرێت لە پەنجەرەکی نوێ دا دەکرێتەوە.

٧_ گەڕانەوەی بازدەرە (Tab)  داخراوەکان

بە لێدانی کلیلەکانی T+ Ctrl + Shift  دەتوانن بازدەرە داخراوەکان بکەنەوە

٨_ سەیر کردنی ماڵپەرەکانی کە پێشتر سەردانتان کردووە

بە کەڵک وەرگەرتن لە کورتە کلیلی Ctrl + H ، دەتوانن کورتە مێژوکانی کە پێشتر سەردانتان کردوە ببینن . بەڵام بۆ ئەویکە نیشان بدەن کام ماڵپەرە سەردانی زیاتر و ڵێکردوە تەنیا پێویستە Back کە لەلای شریتی ئادرەسە،

کرتەی Mouse ڕابگرن، ئەم کارە بە ڕاگرتنی کلیلی ناو راستی Mouseـیش دەکرێت.

٩_ گەڕانی خێرا بە دوای نوسراوەکان

ئەگەر وشەیک یا نوسراوەیەک لە ناو ماڵپەرەیەک دا، هەڵتان بژاردبێت و  لەسەری راست کرتە بکەن، ریزبەندیەک نیشان دەدرێت کە نۆسراوی هەڵ بژاردراو لەگەڵ search google for بە ئێوە نیشان دەدات، بە هەڵ بژاردنی ئەم بەشە  ماڵپەرەی Google بە دوای نوسراوەکەی هەڵتان بژاردوە گەڕان دەکات.

١٠_گەڕاندنەوەی گۆرانکاریەکان

ئەگەر ئەم  گۆران کاریکان لە سەر وێب گەرەکتان کردووتانە تووشی گیرو گرفتتان دەکات دەتوانن ئەم گۆران کاریان بۆ شێوازی سەرەکی بگەرێننەوە . بۆ ئەو کارە لە ناو IE لە بەشی ئامرازەکان (Tools)بەشی Internet Options هەڵبژێرن، لە ناو Internet Options بۆ بازدەری (Tab ) Advanced بڕۆن و لەسەر reset کرتە بکەن.

١١_ دەست پێگەیشتن بە کاردی بیرگه (Memory Card) لە ناو مۆبایلەکانی ئاندرۆید

لە وێب گەری خۆتان بۆ نیشان دانی ناوەڕۆکی کاردی بیرگه (Memory Card) لە شریتی ئادرەس file:////sdcard تۆمار بکەن.

١٢_ دەست پێگەیشتن بە File  

وێب گەری ئێوە ئەم توانایەی هەیە کە وەک File Explorer،  ناوی File و Folder بە ئێوە نیشان  بدات ۆ ئەم کارە ناوی درایوی دڵخوازتان ، بۆ نموونە \:C   لە شریتی ئادرەس تۆماری بکەن و Enter لێبدەن .

١٣_ کەم کردنەوەی ڕادەی هاتووچۆی زانیاریکان (Traffic Usage)

ئەگەر بە دوای کەم کردنەوەی ڕادەی هاتووچۆی (Traffic Usage) خۆتانن و ناتانهەوێت لە کاتی سەردانی ماڵپەرەکان زیاتر لە ڕادە ئینتەرنێت بەکار بهێنن

Chrome یارمەتیو دەدات بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی هاتووچوی زانیاریکان، بۆ ئەم کارە لە ناو مۆبایلی خۆتان بچنە ناو بەشی Setting و بەشی Reduce Data Usage چالاک بکەن.

 

Pin It on Pinterest