فێربوون، رێکارەکی سەردەمیانەیە بۆ خوێندن و فێربوونی ئۆنلاین.

لە ئێستادا تیمی تایبەتی فێربوون ،کۆرسەکان لە باشترین مامۆستایانی کورد کۆ دەکاتەوە و  پاش گۆڕانکاری و ئامادە کردنیان ، لە بەر چاوی هەزاران  فێرخواز و خوێندکار  بڵاو دەبێتەوە.

بۆ مامۆستایان :

  • کۆرسی ئۆنلاین بە ڤیدیو درووست دەکەیت و فێربوون بە شێوازێکی ستاندارد و لە بۆ هەزاران فێرخواز بڵاوی دەکاتەوە.

  • بۆ هەر کۆرس بە تایبەت رێکلام دەکرێ تا زۆرترین کەس بتوانێ بەشداری تێ دا بکات.

  • شوێنی تایبەت بۆ هەر مامۆستا هەیە و فێرخوازەکان دەتوانن دەنگ بدەن بە مامۆستا بۆ وەی کە زۆرتر بناسرێی.

  • داهاتی کۆرسەکان مانگانە دەدرێ بە مامۆستاکان و هاوکات باشترین خوێندکارەکان خەڵات دەکرێن .

دەتوانی فێرکاری بە کوالیتی دروست بکەیت؟

بۆ فێرخوازان :

  • باشترین کۆرسەکانی کوردی بە نرخێکی زۆر گۆنجاو لە بەر دەست خوێندکاران دادەنێ.
  • خوێندکار دەتوانێ لە ناو گرۆپ و فرۆمەکان پرسیار بپرسێ و لە مامۆستاکەی وڵام وەرگرێتەوە.

  • پاش تەواو بوونی کۆرسەکە سێرتیفیکەت دەدرێ بە بەشداربوو و دەتوانێ بەردەوام رێنەمایی لە مامۆستا وەربگرێ.