لە ژێرەوە باسی هێندەک لە رێکارەکان بۆ دروست کردنی کۆرسێکی باش، دەکەین:

  • بۆ تۆمارکردنی دەنگ باشتر وایە لە مایکی سەرەکی کۆمپیوتەرەکەت کەلک وەر نەگری، زوربەی مایکەکانی مۆبایل کوالیتیان بەرزترە لە مایکی لەپتۆپەکەت.
  • بۆ تۆمارکردنی شاشە باشترە لە سۆفتوێری کامتازیا ستۆدیۆ کەڵک وەرگرن، لە سەرەوە دانلۆدی بکەن. 
    • باشترین سایز بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ ئەمانەن:  1080p: 1920×1080.    720p: 1280×720 ئەم قەبارانە ستانداردن و لە سەرهەموو ئامێرەکان بە بێ کێشە پێشان دەدرێن.
    • کۆرسەکەت ڤیدیۆیەکی سەرەکی دەبێت تا فێرخواز بزانێ چی فێردەبێت و مامۆستاکەی کێیە.
    • هیندێک زانیاری سەرەکی بە نووسراویش دەبێ لە بەردەست بێ
    • تکایە بۆ کۆرسەکان نرخی گونجاو هەڵبژێرن، بە ڕای ئێمە باشترە یەکەم کۆرس یان زۆر هەرزان بێت یان بە بێ بەرامبەر، کاتێ فێرخواز دڵنیا بێ لە شارەزایی مامۆستا پارەی زیاتر سەرف دەکات.