
خاڵەکانی بەکەڵکی فیسبووک
خاڵەکانی بەکەڵکی فیسبووک
١. چۆنێتی کوژاندنەوەی چاتی فیسبووک بۆ ئەوکەسانەی کە پێمان خۆش نیە لەگەڵیان چات بکەین؟
لە بەشی چاتی فیسبووک لەسەر
کرتە بکەن،پاشان لەسەر Advanced settings کرته بکەن.ناوی کەسی مەبەستو لەسەرێ تۆمار بکەن و لەسەر Save کرتە بکەن.
٢. چۆن دەتوانن لیستی هەڤاڵەکانتان لە ناو فیسبووک بشارنەوە؟
سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن https://www.facebook.com/your.account/friends ناوی پرۆفایلی خۆتان لە جات your.accountتۆمار بکەن.لەسەر Edit privacy کرتە بکەن پاشان لە بەشی Friend List,Only me هەڵبژێرن.
٣. چۆن دەتوانن تەنیا هەڤاڵەکانتان لەسەر بابەتەکانتان لە ناو فیسبووک کامێنت دانێن؟
لە بەشی Settings->Follower لەسەر Edit کرتە بکەن و لە بەشی خۆارێ Friends هەڵبژێرن.
٤. چۆن بزانین لە کوێرا چوونەتە ناو فیسبووکی ئێوە؟
بچنە بەشی Settings->Security پاشان لەسەر ئەم بەشە Where your’re Logged Inکرتە بکەن، لەم بەشە هەموو دەزگایەکانی کە چوونەتە ناو هەژماری فیسبووکی ئێوە پێو نیشان دەدرێت ئێوە دەتوانن لەسەر End Activity کرتە بکەن تا پێش ئەو دەزگایانە بگرن.
٥. چۆن داواکاریی هاوڕێیەتی نێردراوەکە پەسەند نەکراون لەناو فیسبووک بسڕینەوە تا بلۆک نەبین؟
سەردانی ئەم ماڵپەرەیە بکەن: http://on.fb.me/1fhuDHg
لەسەر Friend request sent کرتە بکەن و پاشان ئەم بەشە Cancel request هەڵبژێرن.
٦. ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووک؟
بچنە بەشی Settings->Security، پاشانAccount Deactivateهەڵبژێرن. پەنجەرەیەک دەکرێتەوە تێپەڕەوشەی خۆتان تۆمار بکەن پاشان هۆکاری ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووکی خۆتان هەڵبژێرن لە کۆتایی دا لەسەر Deactivate کرتە بکەن.
٧. چۆنێتی داگرتنی ڤیدیۆ لە ناو فیسبووک دا؟
. لینکی ڤیدیۆ لەناو فیسبووک دا Copy بکەن.
. سەردانی ماڵپەری ژێر بکەن: http://www.fbdown.net
.لینکی ڤیدیۆ کە لەناو فیسبووک Copyـتان کردبۆ لە بەشی سەرێ تۆمار بکەن و لەسەر Download کرتە بکەن.
٨. درووست کردنی User Name لەناو فیسبووک دا؟
بچنە بەشی Settings->General لەبەشی User Name لەسەر verify via mobile phone کرتە بکەن.له چۆارچێوەی (A) ژومارەی خۆتان تۆمار بکەن، ئەم کۆدەی کە بۆ مۆبایلی ئێوە ناردراوە لە چۆارچێوەی(B) تۆمار بکەن. بەشی Only me هەڵنژێرن و پاشان لەسەر Save Settings کرتە بکەن، یەک User Name تایبەت بۆ خۆتان تۆمار بکەن.تێپەڕەوشەی خۆتان تۆمار بکەن لەسەر Save Changes کرتە بکەن دوای تۆمار کردنی User Name ناتوانن بیگۆڕن.
٩. دیتنی لیستی گەڕانەکانی کە لەناو فیسبووک هەتان بۆ؟
لەبەشی Settings->Activity Log کرتە بکەن، و بە کرتە کردن لەسەر Clear Searches دەتوانن لیستی گەڕانەکانی خۆتان بسڕنەوە، لە خوارێ لیستی گەڕانەکانی ئێوە نیشان دەدرێت و پاشان لەبەشی چەپ لەسەر، Search کرتە بکەن.
١٠. گۆڕینی زمانی فیسبووک؟
لە بەشی Settings->Languge لە سەر Edite کرتە بکەن و پاشان زمانی دڵخوازتان لە ناو لیستی سەرەوە هەڵبژێرن.
١١. چۆن تەنیا هەڤاڵەکانتان دەتوانن بابەتەکانو لە ناو فیسبووک دا ببینن؟