بۆ درۆست کردن ئەدیت کردنی وێنەکانمان پێویستیمان بە چەند پرۆگرامە ، بۆ تەماشا کردنی وێنەکانمان لە یەک شوێن پێویستیمان بە پرۆگرامی ترە ، بۆ مۆنتاژ و درۆست کردنی ڤیدیویەک لە وێنەکانمان پێویستیمان بە پرۆگرامێکی ترە و تەواوی ئەم پرۆگرامانە پێویستیان بە زانیاریەکی زۆرە ، بەلام فێربوون پرۆگرامێکتان پی دەناسینێ کە بتوانن بە ئاسایی تەواوی ئەم کارانە بە یەک پرۆگرام بکەن .
پیکاسا پرۆگرامێکە لە لایان کۆمپانیای گۆگل بۆ وەی کە بتوانین بە ئاسانی لە ناو وینەکانی کۆمپیوتەرمان بگەرەین ، هەموویان لە یەک شوێن تەماشا بکەین کەلکی زۆر باش و گرینگ کە ئەم پرۆگەامە هەیەتی بۆ ئێدیت کردن و گۆرانکاری لە سەر وێنەکانمانە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان بێ وەی کە هەلەمان هەبێ یان پیویست بێ لە فۆتۆشاپ پرۆفێشنال بین و کەلک لە پرۆگرامی بە هەلە وەر گرین ، لەم ڤیدیودا فێر دەبین کە چون وێنەکانمان بگۆرین و هەر وا ڤیدیویەکی مۆنتاژ کراو لە وێنەکانمان درۆست بکەین .