فێڕکاری سەرتایی ویم

فێڕکاری سەرتایی ویم

ڤیم بۆ دەسکاریکردنی نوسراوەکانە لە ناو تێرمینال، بۆ بەنەما یونیکسەکان بەکاردێت زورتر و زور بەهێزیشە بۆ ئەم کارە، دەشکرێت بە دڵخوازیخۆتان بەریپێبدەن. بەکارهێنای لەسەرتا دا توزەک ناموۆیە بە ڵام زور بە کەڵک دەبێت ئەگەر لێ رابێن

١٠ باشترین ماڵپەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاستی پرۆگرامینگ یان بەهێز بکەن

١٠ باشترین ماڵپەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاستی پرۆگرامینگ یان بەهێز بکەن

ئەگەر خوێندکاری بەشەکانی ئایتی ئەوا پرۆگرامینگ وانەیەکی گرنگ و بنچینەیە، یاخۆد دەتەوێ لە بواری کۆدینگ و پرۆگرامینگ زیاتر پەرە بەخۆت بدەیت و لەو بوارە دا کار بکەیت ئەوا رۆژانە دەبێ پرۆبلێم و کێشەی نوێ چارەسەر بکەیت و بەردەوام لە فێربون و راهێنان دابی، لەم لیستە دا باشترین ماڵپەرم بۆ هێناون کە رۆژانە دەتوانی سەردانیان بکەی پرسیاری و پرۆبلێمی نوێ شیکارکەی و بەردەوام لە فێربوون دابی

1. TopCoder

2. Coderbyte

3. Project Euler

4. HackerRank

5. CodeChef

6. Exercism.io

7. Codewars

8. LeetCode

9. SPOJ

10. CodinGame

API چیە؟

API چیە؟

ئەگەر شارەزای بواری کۆمپیتەر بی یاخود کە تازە دێیە ناو بواری بەرنامە دارشتن و وێب ، گوێت لە ناوی API دەبێ

API چیە؟

API کورت کراوەی(Application Programming Interface ) ە ، API کۆمەڵە کۆدێکی بەرنامە دارشتنە کە رێگە بە گواستنەوەی داتا دەدات لە نێوان دوو ئەپلیکەیشن سۆفتوێر ، وە هەروەها یاساکانی گواستنەوەی و ئەو داتایە لەخۆ دەگرێت.

API دوو بەشیسەرەکی لەخۆ دەگرێت

بەشی تەکنیکی کە بەرپرسە لە ئاڵوگۆری داتا بە وردی کاتێک داواکاری دەنێر درێت بۆ داتا و وە پرۆسێس دەکرێت ، بە گوێرەی پرۆتۆکۆڵ

سۆفتوێرێک کە لە ناوەراست کاردەکات و وردەکاریەکان پیشان دەدات ، وە چۆن داتا و کارەکان دەستە بەر دەکرێت بۆ نمونە کاتێک دەتەوێیت لەسەر وێب ئەپلیکەیشنی هۆتێلێک ، ژۆرێک بگریت، ئەوا API داتا لە داتا بەیسەکە وەر دەگرێت و دەینێرێتەوە

جۆرەکانی API

Private APIs.

Partner APIs

Public APIs.

Git وە GitHub چیە؟ زانیاری لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆماندەکانی گیت.

Git Version Control System(VCS)
گیت : بۆ گۆرانکاری کردن لە فایلەکانی کۆمپیوتەر وەک گۆرین و دانان لە کۆگای
GitHub
کاتێک چەند دیڤیلۆپەرێک کار لەسەر یەک پرۆژە دەکەن بێ ئەوەی لە سەر هەمان تۆر بن. دەتوانن پرۆژەکەیان لەسەر گیت هاب دا بنێن و هاوکارەکانیان لە لای خۆیان دای بەزێننە سەر کۆمپیتەرکانیان دەست کاری بکەن و دواتر نويی بکەنەوە بە دانانەوە لەسەر گیت هەب

هەندێک لە کۆماندە بنچینەیەکانی گیت

   بۆ دابەزاندنی کۆگای گیت:

git init

زیاد کردنی فایل بۆ کۆگاکە:

<git add <file

  بۆ پیشاندانی ئەو فایلانەی لە ناو کۆگاکەدا هەن:         

git status

  بۆ دوبارە دانانەوەی هەر گۆرانکاریەک :                   

git commit

بۆ بەرز کردنەوەی فایلەکان بۆ گیت هەب:                  

git push

بۆ دابەزاندنی فایلەکان لە گیت هەب:                             

git pull

بۆ کۆپی کردنی پرۆجيکتی گیت هەب بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت:

git clone

لە نێتوۆرکدا پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ چۆن کاردەکات؟

لە نێتوۆرکدا پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ چۆن کاردەکات؟

پرۆکسی سێرڤەر بە چەند خاسیەتێک و تایبەتمەندیەک یارمەتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدات بۆ خۆ پاراستن ، بۆیە پێویستە بزانین پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ سودەکانی چین؟
بۆ ئەوەی باشتر لە پرۆکسی سێرڤەر تێ بگەین، پێویستە سەرەتا بزانین پرۆکسی سێرڤەر چیە؟
ئامێرێکە یاخود سۆفت وێرێکە وەک و ستۆر و سێرڤەری ناوەراست لە نێوان کڵاینت و سێرڤەر بەکاردێت، واتە دەتوانین پرۆکسی سێرڤەر قوک هاردوێر لە نێتوۆرکە کەت دا دابنێی ، یاخۆد، وەک سۆفتوێرێک لە ناو وێب براوسەرەکەت دا دروست بکەیت

چۆن کاردەکات ؟

بۆ نمونە کاتێک تۆ ریکوێستێک دەنێری بۆ سێرڤەر بۆ کردنەوەی ماڵپەرێک یاخود بەرنامەیەک، ئەوا داواکاریەکە بۆ پرۆکسی سێرڤەر کە دەچێت و پرۆکسی سێرڤەر داوا لە سێرڤەری سەرەکی دەکات و وەری دەگرێت و دەیداتەوە کلاینت واتە لێرەدا وەک سێرڤەری ناواراست کار دەکات.

سودەکانی

پاراستن بەتایبەتی لە کاتی سەردانی کردنی ماڵپەرەکان بۆ شاردنەوەی (IP)

-خێرایی (بۆ نمونە کاتێک دوبارە داوای هەمان زانیاری دەکەیەوە خێراتر بە دەستت دەگات چونکە پێشتر لە پرۆکسی سێرڤەر خەزن بوە دوای یەکەم جار)
.تێچوی کەم

ڕیکخستنی وێب مەیل لەسەر ئاوت لووک

لەم ڤیدیویەدا چونیێتی دامەزراندنی مەیلەکەی تایبەت کە لە وێب مەیل کەڵک وەردەگرێت لەسەر ئاوت لووک باس دەکەین

وشانی ئاوت لووکەکەمان ٢٠١٣ـەیە

ئەم ڤیدیویە زورتر بۆ ئەم کەسانە بەکەڵکە دبێت کە لە وێب مەیل و ئاوت لووک کەڵک وەردەگرن کە یەکەک لە خزمەتەکانی هاستینگی ئیمەیلی گروپی هوشیار لەسەر ئەم شێوازەیە

هەر چەشنە پرسیارکتان هەبوو پێمان ڕابگەیێنن

ئەولەهی وای فای، بەشی سێهەم، هاکی وای فایەک کە لە پروتوکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرێت – WiFi Security, Hack WiFi , WPA/WPA2

ئەولەهی وای فای، بەشی سێهەم، هاکی وای فایەک کە لە پروتوکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرێت – WiFi Security, Hack WiFi , WPA/WPA2

لە بەشی دوهەم شێوازی هاکی WEPـمان بۆ باس کردن، کە پروتوکوڵەکی لاوازە هێشتا لە بەشی سێهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی WiFi، شێوازی هاک کردنی وای فایەکانی کە لە پروتەکوڵی WPA/WPA2 کەڵک وەردەگرن بە Aircrackـتان پێنیشان دەدەین بۆ ئەم کارە Aircrack و Crunch بەکار دێنین، من لە سیستەمی وەگەرخەری کاڵی کەڵک وەردەگرم کە خوی بە شێوازی بنەرتی Aircrack و Crunch لەسەرە ئگەر ئێوەش پێویستیتان بە ئەم ئامرازانە هەیە لە پەیوەندەکانی ژێرەوە دایانگرن.

بۆ داگرتنی GNU/Linux Kali لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان وشانی مەبەست داگرن.

بۆ داگرتنی Aircrack لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان و سیستەمی وەگەرخەر وشانی مەبەست داگرن.

بۆ داگرتنی Crunch لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن.

هەروەها بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

بەشی دووهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی وای فای – WiFi-Security-WEP-Part02

بەشی دووهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی وای فای – WiFi-Security-WEP-Part02

لە بەشی یکەم سەرتایەک سەبارت بە ئەولەهی وای فامان بۆ باس کردن هێشتا لە بەشی دووهەم لە زنجیرە فێرکارێكانی ئەولەهی – بەشی پاراستنی WiFi، شێوازی هاک کردنی وای فایەکانی کە لە پروتەکوڵی WEP کەڵک وەردەگرن بە Aircrackـتان پێنیشان دەدەین بۆ ئەم کارە Aircrack بەکار دێنین، من لە سیستەمی وەگەرخەری کاڵی کەڵک وەردەگرم کە خوی بە شێوازی بنەرتی Aircrack لەسەرە

بۆ داگرتنی GNU/Linux Kali لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان وشانی مەبەست داگرن.

بۆ داگرتنی Aircrack لەسەر ئەم بەشە کرتە بکەن و بە پێی سیستەمەکەتان و سیستەمی وەگەرخەر وشانی مەبەست داگرن.

هەروەها بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

سڵاو بەڕێزان
من فەرشادم لە بەشی ئەولەهی گروپی هوشیار
لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات
لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت.
Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە.
Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن.
یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن:
• پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن
• تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت)
• WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ
• بەکارهێنای MAC Filter
• بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi
• بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت
• دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت
ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت.
هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن .
ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن

بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

Share This