by Farzad | حوزەیران 14, 2016 | گرافیک
فێرکاری سەرەتایی سەبارەت بە Layer panel لەناو Photoshop
Layer panelشۆنێکە کە تەواوی کارەکانی هاوچەش بە چینەکان لە وێ جێ بە جێ دەبێت، کارەکانی وەک زیاد کردن و سڕینەوەی چینەکان، زیادکردنی چینەکانی ئێمە، گۆڕینی blend modeچینەکان، ناچالاک و چالاک کردنی چینەکان، گۆڕینی ناوی چینەکان، پۆلێنی ((group چینەکان و تەواوی ئەم شتانەی کە بە چینەکان پەیوەندیان هەیە کە لەم Panel جێ بە جێ دەبێت.
ئەگەر Panel چینەکان لە پەنجەرەی Photoshop ئێوە دا نەبێت دەتوانن لە مێنوی سەرێ لە بە شی Windowبەشی Layers هەڵبژیرن. ئەگەر هێمای ✔ لەلای ئەو چالاک کرابێت یانی Panel چینەکان لە پەنجەرەی Photoshop دەبیندرێت.ئەگەر هێمای ✔ لە لای Layersبۆنی نەبێت لەسەر ئەو کرتە دەکین تا هەلبژێردرێت. تەواوی Panelکانی فوتوشاپ دەتوانن لە مێنوی Windowچالاک یان ناچالاک بن.

ئەم وێنە کە له Photoshop دەیکەینەوە لە Panel چینەکان زانیاریکانی سەبارەت بە ئەو نیشان دەدڕێت.

بازدەرەکانی ناو:
چۆن بزانین ئەم Panel کە دەیبینین Panel چینەکانە؟ لە ڕووی ئەم ناوەی کە لە بازدەری سەرەوەی Panel نوسڕاوە. دوو بازدەری دیکە لە لای ڕاست Layersهەیە، Channels و Paths.

بۆچۆنە هەرPanel لە سەر ناوی ئەو لەبازدەری سەرەوەی Panel کرتە دەکین.لەبەر چاوتان بێت لە بازدەرەکانی Channels و Pathsهیچ پەیوەندیەکیان بە Panel چینەکان نیە تەنیا بەهۆی زۆر بەکار هێنان دامەزراون.
وێنە نیشان دانی پێشەکی:
لە لای چەپی ناوی چینەکە وێنەیەکی چوکە هەیە کە ناوی وێنەکە نیشان دانی پێشەکیە بە ئێمە نیشان دادا کە ئەم شتەی کە لە ناو چینەکە دایە. و ئەم وێنەیە کە کردومانەتەوە، بۆ پشت گەڵاڵە پێشان دەدرێت.

زیادکردنی چینی نوێ:
بۆ زیاد کردنی چینی نوێ لەسەر وێنوچکەی(icon) New Layer لە خۆارەوەی Panel چینەکان کرتە دەکین. یەک چینی نوێ لە چینی سەڕەوە Background درووست دەبێت. Photoshop ناوی چینەکان دیاری دەکات. و ناوی ئەو Layer 1 و ئێستا دە ڕیز لە Panel چینەکانمان هەیە کە هەر کامیان نیشان دەڕی چینەکانی جیاوازە. لە وێنەی نێشان دانی پێشەکی چینێکی نوێ، یەک ڵاپەرەی چوارخانه دەبینن کە لە ناو Photoshop بە مانای ڕوون بۆنەوەیە.

دووپاتە لەسەر وێنوچکەی New Layer کرتە دەکین.Photoshop چینێکی نوێ دەکاتەوە و ناوی ئەو دەنێتە Layer 2، ئێستا سێ ڕیز چینمان هەیە.

جێ گۆرینی چینەکان:
لەم بەشە دا ئێمە دەتوانین چینەکان بە سەڕێ و خۆارێ یەکتر بگۆزینەوە. ئێستا چینی 2 لەسەرەوەی چینی 1 دایە و ئێمە دەتوانین بە ڕاگرتنی کلیلی Mouse لەسەر چینی 2 و کێشانی ئەو لە ژێر چینی 1 دابنێین. و تەنیا چینێکی کە لە Panel چینەکان ناتوانین جێ بگۆرین چینی Background، هەروەتر چینەکانی دیکە ناتوانین بگۆزینەوە بە خۆار چینی background.

چینی چالاک:
کاتێک کە چینەکان زیاد دەکین چینێکی نوێ ڕوون دەبێت.کاتێک کە چینێک ڕوون دەبێت بە مانای چینی چالاکە. هەر کارێک کە لەسەر File کراوە لە Photoshop جێبەجێ بکەین لەسەر چینی چالاک جێبەجێ دەبێت. لە ئێرە داLayer 1 بە کرتە کردن لەسەر ئەو بە چینی چالاک دەگۆڕین و ڕوون دەبێت.

ڕێنوس کردنی چین:
بۆ ڕێنوس کردنی یەک چین کلیلی Mouse لەسەری رابگڕن و بیکێشنە سەر وێنوچکەی New Layer و پاشان دەستی لێ بەردەن.

ڕێنوسێک لە چینی سەرەوەی چینی سەرەکی درووست دەبێت. و Photoshop ناوی ئەو دەنێتە Background copy و هەروەتر ئەو دەکین بە چینی چالاک.

وێنوچکەی نێشان دانی چینەکان:
لە لای هەر چینێک لە Panel چینەکان یەک چاو بۆنی هەیە ئەگەر چالاک بێت بە مانای نیشان دانی چینی مەبەستە. بە کرتە کردن لەسەر ئەو، چاو ناچالاک دەبێت و چینی مەبەست نیشان نادڕێت.

گۆڕینی ناوی چین:
Photoshop بە شێوەی خۆکار ناوی چینەکان دیاری دەکات. دەتوانین بە ئاسانی ناوی ئەوان بگۆڕین. لەسەر ناوی چینی مەبەست دووجار کرتە بکەن و ناوی نوێ تۆمار بکەن و کلیلی Enterدابگڕن. و ناوی ئەومان بە Blur گۆڕی.

by Farzad | حوزەیران 9, 2016 | تۆڕی کۆمەڵایەتی, فەیسبۆک
خاڵەکانی بەکەڵکی فیسبووک
١. چۆنێتی کوژاندنەوەی چاتی فیسبووک بۆ ئەوکەسانەی کە پێمان خۆش نیە لەگەڵیان چات بکەین؟
لە بەشی چاتی فیسبووک لەسەر
کرتە بکەن،پاشان لەسەر Advanced settings کرته بکەن.ناوی کەسی مەبەستو لەسەرێ تۆمار بکەن و لەسەر Save کرتە بکەن.

٢. چۆن دەتوانن لیستی هەڤاڵەکانتان لە ناو فیسبووک بشارنەوە؟
سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن https://www.facebook.com/your.account/friends ناوی پرۆفایلی خۆتان لە جات your.accountتۆمار بکەن.لەسەر Edit privacy کرتە بکەن پاشان لە بەشی Friend List,Only me هەڵبژێرن.

٣. چۆن دەتوانن تەنیا هەڤاڵەکانتان لەسەر بابەتەکانتان لە ناو فیسبووک کامێنت دانێن؟
لە بەشی Settings->Follower لەسەر Edit کرتە بکەن و لە بەشی خۆارێ Friends هەڵبژێرن.

٤. چۆن بزانین لە کوێرا چوونەتە ناو فیسبووکی ئێوە؟
بچنە بەشی Settings->Security پاشان لەسەر ئەم بەشە Where your’re Logged Inکرتە بکەن، لەم بەشە هەموو دەزگایەکانی کە چوونەتە ناو هەژماری فیسبووکی ئێوە پێو نیشان دەدرێت ئێوە دەتوانن لەسەر End Activity کرتە بکەن تا پێش ئەو دەزگایانە بگرن.

٥. چۆن داواکاریی هاوڕێیەتی نێردراوەکە پەسەند نەکراون لەناو فیسبووک بسڕینەوە تا بلۆک نەبین؟
لەسەر Friend request sent کرتە بکەن و پاشان ئەم بەشە Cancel request هەڵبژێرن.

٦. ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووک؟
بچنە بەشی Settings->Security، پاشانAccount Deactivateهەڵبژێرن. پەنجەرەیەک دەکرێتەوە تێپەڕەوشەی خۆتان تۆمار بکەن پاشان هۆکاری ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووکی خۆتان هەڵبژێرن لە کۆتایی دا لەسەر Deactivate کرتە بکەن.

٧. چۆنێتی داگرتنی ڤیدیۆ لە ناو فیسبووک دا؟
. لینکی ڤیدیۆ لەناو فیسبووک دا Copy بکەن.
.لینکی ڤیدیۆ کە لەناو فیسبووک Copyـتان کردبۆ لە بەشی سەرێ تۆمار بکەن و لەسەر Download کرتە بکەن.

٨. درووست کردنی User Name لەناو فیسبووک دا؟
بچنە بەشی Settings->General لەبەشی User Name لەسەر verify via mobile phone کرتە بکەن.له چۆارچێوەی (A) ژومارەی خۆتان تۆمار بکەن، ئەم کۆدەی کە بۆ مۆبایلی ئێوە ناردراوە لە چۆارچێوەی(B) تۆمار بکەن. بەشی Only me هەڵنژێرن و پاشان لەسەر Save Settings کرتە بکەن، یەک User Name تایبەت بۆ خۆتان تۆمار بکەن.تێپەڕەوشەی خۆتان تۆمار بکەن لەسەر Save Changes کرتە بکەن دوای تۆمار کردنی User Name ناتوانن بیگۆڕن.

٩. دیتنی لیستی گەڕانەکانی کە لەناو فیسبووک هەتان بۆ؟
لەبەشی Settings->Activity Log کرتە بکەن، و بە کرتە کردن لەسەر Clear Searches دەتوانن لیستی گەڕانەکانی خۆتان بسڕنەوە، لە خوارێ لیستی گەڕانەکانی ئێوە نیشان دەدرێت و پاشان لەبەشی چەپ لەسەر، Search کرتە بکەن.

١٠. گۆڕینی زمانی فیسبووک؟
لە بەشی Settings->Languge لە سەر Edite کرتە بکەن و پاشان زمانی دڵخوازتان لە ناو لیستی سەرەوە هەڵبژێرن.

١١. چۆن تەنیا هەڤاڵەکانتان دەتوانن بابەتەکانو لە ناو فیسبووک دا ببینن؟
بچنە سەر Settings->Privacy لە بەشی Who can see my stuffلەسەر Edite کرتە بکەن و پاشان بە هەڵبژاردنی بەشی Friends تەنیا هەڤاڵەکانتان بتوانن بابەتەکانو لە ناو فیسبووک دا ببینن.
