by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 22, 2012 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
فێردەبین کە چۆن ناوی سیستهمی ماکینتۆش بگۆرین
ماکینتۆش تایبەت بە کۆمپیوتەرەکانی ئەپێڵە .
۱.Finder
۲.Devices
۳.Macintosh HD
۴.User
۵.System Preferences
۶.Users & Groups
۷.Click the lock to make change
۸.Password
۹.Unlock
۱۰.Admin
۱۱.Advanced Options
۱۲.Choose
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 19, 2012 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
(Connectify) بەرنامەیەکی ویندۆزە بەکاردێت بۆ دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل (Wireless access point) لە کۆمپیوتەردا. بە دروستکردن و چالاک کردنی ئەم خاڵە، ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) بۆ نموونە مۆبایل دەتوانن پەیوەندی بگرن بە کۆمپیوتەرەکەتەوە. لەم بابەتەدا بە بەکارهێنانی بەرنامەی (Connectify) خاڵێکی دەستپێگەیشتنی بێتەل لەسەر لاپیۆپێک کە ویندۆز حەوتی لەسەر دامەزراوە، دروست دەکەین. پاشان لە ڕێگەی مۆبایلێک کە تایبەتمەندی (Wi-Fi) هەبێت پەیوەندی دەگرین بە خاڵی دەستپێگەیشتن بۆ ئەوەی هەردوو ئامێرەکە (لاپتۆپ و مۆبایل) سوود لە یەک هێلی ئینتەرنێت وەرگرن.
لەم فێرکارییەدا هێلی ئینتەرنێتی ڕێبەر کویک بەکاردێنین بۆ پەخشکردن و هەروەها مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنین بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت.
هەنگاوی یەکەم: داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەی Connectify.
سەرەتا لەم بەستەرەی خوارەوە بەرنامەی (Connectify) داگرە.
داگرتن
دوای داگرتن، بەرنامەکە لە (zip) دەربێنە ئینجا دوو کرتە بکە لەسەر بەرنامەکەو پاشان وەک ئەم وێنانە بەرنامەکە دامەزرێنە.
کەمێک چاوەڕوان بە…
کرتە بکە لەسەر (Finish).
ئێستا چاوەڕوان بە تا کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێتەوە.
هەنگاوی دووەم: دروستکردنی خاڵی پەخشکردنی ئینتەرنێت.
ئێستا بەرنامەی (Connectify) بکەرەوە، ئینجا وەک ئەم وێنەیە خاڵێکی پەخشکردن دروست بکە.
دڵنیا بە کە بێتەل (Wireless) ـی کۆمپیوتەرەکەت چالاکە.
وەک دیارە خانەی یەکەم تایبەتە بە نووسینی ناوێک بۆ خاڵی پەخشکردن، هەروەها لە خانەی دووەمدا تێپەڕەوشەیەک بنووسە بۆ ئەوەی خاڵی پەخشکردنەکەت پارێزراو بێت و تەنها ئەو ئامێرانە پەیوەندی بگرن بەم خاڵی پەخشکردنەوە کە ئەم تێپەڕەوشەیە دەنووسن. لە خانەی سێیەمدا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە، وەک لە وێنەی سەرەوە دیارە کە (Automatic) هەڵبژێردراوە، ئەمەش وا دەکات بەرنامەکە خۆکارانە جۆری ئەم هێلە بدۆزێتەوە کە بەکاریدێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. بەڵام ئەگەر هیچ هێلێک نەدۆزرایەوە، ئەوا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە.
پاش ئەوەی زانیارییەکانت نووسین، ئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Start Hotspot).
دوای کەمێک چاوەڕوانی خاڵی پەخشکردنەکە ئامادە دەبێت بۆ پەیوەندی گرتن لەلایەن ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) ـیەوە.
هەنگاوی سێیەم: پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن لە ڕێگەی مۆبایل
لەم هەنگاوەدا مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنم بۆ پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن. ئەم پەیوەندی گرتنەش بە هەنگاوی زۆر ئاسان جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ لە هەر جۆرێکی تر بێت، ئەوا پێموایە هەنگاوەکانی بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکەیت.
سەرەتا لە مۆبایلەکەتدا (Wi-Fi) چالاک بکە و گەڕانێک بکە بۆ دۆزینەوەی خاڵی پەخشکردن.
وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە مۆبایلەکەم ئەو خاڵی پەخشکردنەی دۆزیەوە کە لە هەنگاوی دووەمدا دروستم کرد.
ئێستا کە خاڵی پشکنین دۆزرایەوە ئەوا هەوڵی پەیوەندی گرتن بدە. کاتێک ناوی خاڵی پەخشكردنەکە هەڵدەبژێریت بۆ پەیوەندی گرتن، داوای نووسینی تێپەڕەوشە دەکات، تۆش ئەو تێپەڕەوشەیە بنووسە کە لە هەنگاوی دووەمدا نووسیوتە.
دوای نووسینی تێپەڕەوشە، کەمێک چاوەڕوان بە تا پەیوەندیگرتنەکە سەرکەوتوو دەبێت.
ئێستا بە سەرکەوتوویی پەیوەندی کرا بە خاڵی پەخشکردن.
ئێستا ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەت سەیری بەرنامەی (Connectify) بکەیت، دەبینیت ئەو ئامێرەی پەیوەندی گرتووە دەردەکەوێت.
کۆتایی
ئەوەی لەم وانەیە خرایە بەرچاو دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل بوو لەسەر لاپتۆپ کە سیستەمی ویندۆز حەوتی لەسەرە، بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی (Connectify). پاشان باسمان لە پەیوەندی گرتنی مۆبایل کرد بە خاڵی دەستپێگەیشتنەکە. ئەوەی جێگەی سەرنجە کە جگە لە پەخشکردنی ئینتەرنێت دەتوانیت پەڕگەی و ڕەنگاڵە پەخش بکەیت و بۆ ئامێرەکانی تری بنێریت کە پەیوەندیان بەستووە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت.
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 17, 2012 | تۆڕی کۆمەڵایەتی, فەیسبۆک
————————————————————————————————–
لە فەیسبووکدا هاوڕێیان دەتوانن لە ڕێگەی نووسین یان ڤیدیۆ گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن. بوونی ئەم تایبەتمەندییە لە فەیسبووکدا وایکردووە بەکارهێنەران زیاتر تامەزرۆی سەردان کردن و بەکارهێنانی پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ببن. لەم بابەتەدا کۆمەڵێک پرسیاری بەکارهێنەرانی چاتی فەیسبووکم وەڵام داوەتەوە بەو هیوایەی سوودمەند بن لە وەڵامی پرسیارەکان.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بکەم؟بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکتدا بکەیت؛
سەرەتا کرتە بکە لەسەر ناوی هاوڕێکەت لە تەنیشتی (Sidebar) لای ڕاستی ماڵپەڕی فەیسبووک. ئەگەر ناوی هاوڕێکەت لە لیستی تەنیشتی لای ڕاستدا بوونی نەبوو، ئەوا لە خوارەوە، لە خانەی گەڕان (search) ناوی هاوڕێکەت بنووسە.ئەگەر لە تەنیشتی لای ڕاست هیچ لیستێکت بەرچاوکەوت ئەوا لە خوارەوە کرتە بکە لەسەر (Chat) بۆ ئەوەی لیستی هاوڕێکانت بۆ بکرێتەوە.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ زیاتر لە هاوڕێیەک بکەم لە یەک کاتدا؟ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوڕێیەکت گفتووگۆ دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت هاوڕێیەکی تریش بانگێشت بکەیت بۆ گفتوگۆکەت، ئەوا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:لەو پەنجەرەیەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکەت دەکەیت کرتە بکە لەسەر کە کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕاستی پەنجەرەکە.لەو لیستەی بۆت دەبێتەوە کرتە بکە لەسەر (Add friends to chat).ئینجا ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە دەتەوێت بانگی بکەیت بۆ گفتووگۆ دواتر کرتە بکە لەسەر (Done).چۆن خەندە و نیشانەی جیاواز بۆ هاوڕێکەم بنێرم لەکاتی گفتووگۆ؟لەم خشتەیەی خوارەوە لیستی کۆمەڵێک خەندە و نیشانەی جیاواز خراوەتە بەرچاو کە دەتوانیت بۆ هاوڕێکەت ڕەوانەی بکەیت لە کاتی گفتووگۆدا.
چۆن وێنەی هەژمارەکەم (
Profile) لەکاتی گفتووگۆدا بنێرم؟ناردنی وێنەی هەژمارەکەت بۆ هاوڕێکەت زۆر ئاسانە تەنها لە ناو ئەم دوو شێوە کەوانەیە([[ناوی بەکارهێنەر یان
ID]] ناوی بەکارهێنەری خۆت(ئەو ناوەی لە بەستەری هەژماری فەیسبووکەکەت دەردەکەوێت وەک (
http://www.facebook.com/chiyaqadri)) یان ID هەژمارەکەت بنووسە.نموونە: [[
chiyaqadri]]
چۆن بتوانم لای هەندێک هاوڕێ خۆم دەرهێل (
Offline) بکەم؟ئەگەر ئارەزوو دەکەیت لە کاتی چات کردندا تەنها چەند هاوڕێیەکی دیاریکراو بزانن کە تۆ سەرهێل (Online)ـیت ئەوا کرتە بکە لەسەر ئایکۆنی پاشان (Advanced settings) هەڵبژێرە.ئێستا پەنجەرەیەک دەبێتەوە، کە سێ بژاردەی تێدایە وەک وێنەی خوارەوە.

وەک لە وێنەی سەرەوەدا دیارە بژاردەی یەکەم بریتییە لە (
All your friends see you except) واتە هەموو هاوڕێیانت تۆ ببینن جگە لە …لە خانەی ژێر بژاردەی یەکەم ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ بە دەرهێل (
offline) ببینێت.بژاردەی دووەم (
Only some friends see you) واتە تەنها چەند هاوڕێیەک تۆ ببینین. بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە وەکو بژاردەی یەکەم خانەیەک دەردەکەوێت، لەو خانەیە ناوی ئەو هاوڕێ یان هاوڕێیانە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ وەک سەرهێل (
Online) ببینن.بژاردەی سێیەم (
No one sees you (go offline))بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە هیچ هاوڕێیەکت وەک سەرهێل تۆ نابینێت واتە دەرهێلیت.ئەگەر تۆش پرسیارت هەیە لەسەر بەکارهێنانی چاتی فەیسبووک، ئەوا لە خوارەوە پرسیارەکەت بنووسە تا وەڵامەکەی لەم بابەتەدا زیادبکرێت.تاگەکان:
chat, chat settings, facebookتکایە با لێدوان یان گفتوگۆکەت لە چوارچێوەی بابەتی سەرەوە بێت. هەر لێدوانێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبێت، بڵاوناکرێتەوە.
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 12, 2012 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
temp : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
%temp% : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
recent : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
Prefetch : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
accwiz : زیادكردنی هەندی مواسەفاتی دیسكتۆپ
hdwwiz.cpl : زیادكردنی پارچەی ڕەقی كۆمپیوتەر
appwiz.cpl : بۆ هینانی ویندۆی فرێدانی بەرنامە كان
wuaucpl.cpl : بۆ ویندۆ نوێكردنەوە
fsquirt : ناردنی فایل بە هۆی بلوتوس
calc : بۆ هێنانی حاسیبە
certmgr.msc : ئەندامەكانی ویندۆز
charmap : بۆ هێنانی ڕەمزی كۆدەكانی كۆمپیوتەر
chkdsk : بۆ پشكنینی بەشەكانی كۆمپیوتەر
clipbrd : ئەو نوسراوانەی كۆپی دەكەی لەم ویندۆیە نیشان دەدات
dcomcnfg : بنچینەی خزمەتگوزاری
compmgmt.msc ; بەڕێوەبەری كۆمپیوتەر
control : كردنەوەی كۆنتڕۆڵ پەناڵ
timedate.cpl : كردنەوەی ویندۆی كات
write : بۆ كردنەوەی وۆردپاد
tourstart : چون بۆ ناو ویندۆ
winver ; بۆ زانینی ڤیرژینی ویندۆزەكەت
wupdmgr : بۆ نوێكردنەوەی ویندۆزەكەت بە ئەنتەرنێت
syskey : دانانی ژمارەی نهێنی بۆ ویندۆزەكەت زۆر گرینەگە
wiaacmgr : تایبەتە بە كردنەوەی سكانەر بۆ داخیل كردنی وێنه هتد….
msmsgs : بۆ كردنەوەی ویندۆز مەسێنجەر
wmplayer : بۆ خوێندنەوەی دەنگ و ڕەنگ.
magnify : بۆ گەورە كردنی بە شێك لە ویندۆ
explorer : بۆ كردنەوە و دۆزینەوەی فایلەكان و ڕێكخستنی فایلەكان.
wabmig ; گۆڕینی ناونیشانی فایلەكان لە هەر شوێنی بی.
wab : داخیل كردنی ناونیشانی فایلەكان ئەوەی دەتوێت.
utilman : بۆ یارمەتیدانی كۆمپیوتەر و هێنانی كیبۆرد سكرین و گەورەكردنی بەشێك
nusrmgr.cpl : دانانی یۆزەر بۆ ویندۆزەكەت .
telnet : بۆ ئاڵو گۆڕكردنی فایل لە دۆز
taskmgr : كردنەوەی تاسك مانیجەر
sysdm.cpl : زانیاری لەسەر ویندۆز
msinfo32 : هەموو زانیاریەكت پێ دەدات لەسەر كۆمپیوتەر هارد وێر و سۆفت وێر.
msconfig : لەم ویندۆیە دەتوانی بەشێك لە ویندۆ دەستكاری بكەی
cliconfg : بۆ كردنەوەی ویندۆی كیوال
shutdown : بۆ بۆكوژاندنەوەی ویندۆز
services.msc ; خزمەت گوزاری ویندۆز
ntmsoprq.msc : زیادكردنی سیدی روم دیڤیدی روم
mstsc : پێكەوە بەستانی دوو كۆمپیوتەر لە هەر شوێنی بێ
regedit : كردنەوەی رێجستری كۆمپیوتەر
eudcedit : كردنەوەی ڕەمزەكانی بەرنامەیەكە لە وێندۆز هەیە زۆر گرینگه
powercfg.cpl كردنەوەی وەزەی ویندۆز
dialer : پەیوەندی لە تەلەفزیۆنەوە بۆ كۆمپیوتەر
perfmon : بۆ زانینی حاڵی كۆمپیوتەرەكەت
osk : كردنەوەی كیبۆرد سكرین
packager : كردنەوەی ژمارەی پاكەتەكان
conf ; بەستنەوەی دوو كۆمپیوتەر بە ئەنتەرنێت
main.cpl : تایبەتە بەلاپتۆپ بۆ ئیشپێ كردنی بێ ماوس
moviemk : كردنەوەی موڤ مەیكەر
winchat : كردنەوەی ویندۆی قسەكردن
verifier : بۆ ئاشكراكردنی پێناسنامەكان
migwiz : بۆ پێكەوە بەستانی دوو كۆمپیوتەر بەهۆی كارتی مۆدۆم
sigverif : چارەسەری فایلەكان بە سۆفت وێر
hypertrm : ناردنی فایل لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ كۆمپیوتەرێكەوە لە هەر شوێنێ بی
iexpress : ئاشكراكردنی فایل
ciadv.msc : ناوەڕۆكی فایلە كان زۆر بە ئاسانی
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 11, 2012 | تۆڕی کۆمەڵایەتی, وایبێر
————————————————————————————————–
لە ئپلیكەیشنی Viber دەتوانین بە یەكێك لە خوازیارترین ئەپێکانی پەیوەندی خۆرایی بە تەلەفۆنە هۆشمەندەكان ناو بوەین. بەتایبەت لەو شوێنانە كە ئوپەراتۆرەكانی نرخی حزمەتگوزاری ناردنی كۆرتە پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنی بەرەبەرە زۆردەكەن خزمەتگوزاریێكی خۆرایی بەدڵی زۆر بەكارهێنەرە.تەنانەت تا ئێستا بەكارهێنەرانی ئەم ئەپە لە ٩٠ ملیۆن تێپەڕبوە توانایی ناردنی پەیامی بۆ تاقمەكانی پێ زیادكردوە.وایبێر وشانی ٢ر٢ لە ئێستادا بۆ سەر ios ،ئەندرۆید وBlackBerry رێتان پێدەدات كە بۆ ١٥ كەس لە هاورێكانتان كۆرتەپەیامی خۆرایی بنێرن بەو مەرجە ئەوانیش وشانی نوێیان بێت.
بە گوێرەی كۆمپانی بەرهەمهێنەری ئەم ئەپە لە دوو مانگی رابردوو وایبێر توانیی ٢٠ ملیۆن بەكارهێنەر كۆ بكاتەوە و بەكارهێنەران ٥ر١ ملیار خولەك لە رێگای ئەم تۆرە لەگەڵ یەك قسە بكەن و لەم ماوە ٢ ملیار كۆرتە پەیام ناردراوە. وشانی نوێ تایبەتمەندی HD و ناردنی وێنەی هەیە
داگرتن بۆ iPhone
http://www.viber.com