by Chiya Qadri | شوبات 2, 2013 | ئای ئو ئیس , مۆبایل
هیندێک زانیاری نەهێنی لە بارەی ئایفۆن و ئای ئۆ ئێس
۱- بۆگرتنی وێنه پهنجه لهسهر (ڤۆلیۆم بهتن) دابنێ
۲- بۆگرتنی وێنه پهنجه لهسهر (ڤۆلیۆم بهتن) دابنێ
۳- دروست کردنی ئهلبومێکی تازه (۱ ئیدیت ، ۲ ئهدد ، ۳ سهیڤ)
۴- دوایین وێنه که گرتوتانه له ههمان کات ئهتوانن سهیری بکهن
۵ – لا گهڵ هاتنی ئای ئۆ ئێس ۵ ئهتوانن ههڵهی وێنهکانتان چاک بکهن
by Chiya Qadri | شوبات 1, 2013 | ئەنیستاگرام , تۆڕی کۆمەڵایەتی
بهرنامهیهکه بۆ دابەش کردنی وێنه وه له ههمان کاتدا تۆرێکی کۆمهڵایهتیه ،،ئهم پرۆگرامه له مانگی ۱۰ ساڵی ۲۰۱۰ دهستی به کار کرد، که رێگه به بهکارهێنهر دهدات بۆ گرتنی وێنه و به کارهێنانی فیلتهری جوانکاری وێنه و دابەش کردنی له تۆره کۆمهڵایهتیهکانی فهیسبووک و تویتهر و زۆرانی تر.
نرخی داگرتنی بێ بەرامبەرە (Free) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕۆژانە 17 وێنە هەڵبژێرن و دەستکاری بالانسی ڕەنگی وێنە بکەن بۆ پێدانی هەستێکی جیاواز بە وێنەکە. کۆمپانیای تایبەت ئەوەی ڕاگەیاند کە ئینستەگرام باوی خۆی سەلماندووە بەوەی کە لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئێستا 2 ساڵی تێنەپەڕاندوەو خاوەنی نزیکەی 30 ملیۆن بەکارهێنەرە وە ڕۆژانە نزیکەی 5 ملیۆن وێنە باردەکرێت بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان…
داگرتن
by Chiya Qadri | کانوونی دووەم 31, 2013 | ئای ئو ئیس , مۆبایل
ئەگەر کاتێک بە سەرچووبی و پێویستیمان بە ئیمەیلەکانمان نەبێ ،نامانەوێ کەسی تر بیانبینێ لە ناو ئایفۆنمان ، بەم شێوەیە دەیانسڕینەوە
by هوشیار | کانوونی دووەم 11, 2013 | ئنتەرنێت , ئەولەهی
————————————————————————————————–
پاش کاتێکی زۆر لە بەر نەبوونی ئەمنیەت لە یاهو ، یاهو بەشی SSL زیادکردووە بۆ ئیمەیڵ کە نووسراوەکان و زانستیەکان کۆدگۆزاری دەکا یانی نووسراوەکانی ئێمە بێ کودی تایبەت ناکرێ بخێنرێتەوە
Secure Socket Layer , یان هەمان SSL تێکنۆلۆجیەک لە نێوان سێروێر و ئینتەرنێتە کە رێگای پەیوەندی ئەمن دەکات. دەیتا کان و زانستیەکان ئەگەر بە شێوەی SSL ئەمن بکرێ هاک کردنیان زۆر سەخت دەبێ. زۆر گرنگە ئێمە ئەکتیڤیان بکەین چۆنکی ئەمانەی دۆشمنی گەلی کوردن لە نەبوونی SSL زۆر گرنگە.
ئەم خزمەتە بۆ هەموو کەس چالاک نیە و دەبێ چالاک کرێ ، بۆچالاک کردن دەبێ بە شێوەی خوارەوە چالاکی بکەن :
پاش ژۆرکەوتن بۆ ناو ئیمەئلی یاهوتان و هەڵبژاردنی Mail Options لە بەشی General بەشی Turn on SSLببینەوە و بەشی Make your Yahoo! Mail more secure with SSL (i.e. preventing others from accessing your account at Internet cafes) تیک بکە پاشان لە سەر Save کلیک بکەن بۆ چالاک بوون دەبێ وەدەرکەون و دووبارە ژۆرکەون یان Login بکەن.
بۆ ئەمە کە دڵنیا بن لەوەی کە چالاک بووە بە ئاسانی تەماشای ئادریسبارتان بکەن دەبێ لە پێش یاهو نووسرا بێ https
by هوشیار | کانوونی دووەم 2, 2013 | تۆڕی کۆمەڵایەتی , فەیسبۆک
هیندێک گۆڕانکاری نوێ بۆ ئەمنیەت و پرایڤسی فەیسبووک درووست کردووە تا بە ئاسانی هەر گۆڕانکاریەک کە پێمان خۆش بێ بەسەر پرایڤسیمان بێنین .
لەم فێرکاریەدا باسی پاریڤسی و تواناکانی نوێمان دەکەین لە ناو فەیسبووک
ئەم توانا زیادکراوانا زۆر باشن و پێویستە هەموومان بیزانین و گرنگە کە کەلکی لێ وەر بگرین .
تکایە ئەگەر فێرکاریەکە بە کەلک بۆ هاورێکانتان بەشدار بکەن تا ئەوانیش سوودی لێ بەرن!
VIDEO
by shirinn | تشرینی یەکەم 25, 2012 | ئنتەرنێت , ئەولەهی , ئەولەهی , کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
خراپترین وشەی نەهێنی دنیا کە لە لایان مەشەیبل خڕ کراویتەوە ، وبە ئاسانی هاک دەکرێن ، ژۆمارە مۆبایل و تلێفۆن و نازانم ناسنامە و ئایدی و ناوی منالەکانمان پێ زیاد بکەن:
password
123456
12345678
qwerty
abc123
monkey
1234567
letmein
trustno1
dragon
baseball
111111
iloveyou
master
sunshine
ashley
bailey
passw0rd
shadow
123123
654321
superman
qazwsx
michael
football
چەند زانیاری چۆکە لە بارەی پاسوۆرد و وشەی نەهێنی :
لە چەند شێوە وشە کەلک وەر گرن وەکوو (#, $, *, etc…) هەر وا رەقەم و پیتی تایبەت .
لە یەک وشەی نەهێنی بۆ چەند سایت کەلک وەرمەگرن .
ئەگەر پاسوۆردەکانتان لە بیر دەکەن بە شێوەیەکی ئاسایی لە شوێنک بنووسن .
وشەی نەهێنیتان بە کەس مەڵێن ، ئەگەر بڵاو بووە حەتمەن بیگۆڕن .
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 22, 2012 | بەکەڵک , کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
فێردەبین کە چۆن ناوی سیستهمی ماکینتۆش بگۆرین
ماکینتۆش تایبەت بە کۆمپیوتەرەکانی ئەپێڵە .
VIDEO
۱ .Finder
۲.Devices
۳.Macintosh HD
۴.User
۵.System Preferences
۶.Users & Groups
۷.Click the lock to make change
۸.Password
۹.Unlock
۱۰.Admin
۱۱.Advanced Options
۱۲.Choose
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 19, 2012 | بەکەڵک , کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
(Connectify) بەرنامەیەکی ویندۆزە بەکاردێت بۆ دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل (Wireless access point) لە کۆمپیوتەردا. بە دروستکردن و چالاک کردنی ئەم خاڵە، ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) بۆ نموونە مۆبایل دەتوانن پەیوەندی بگرن بە کۆمپیوتەرەکەتەوە. لەم بابەتەدا بە بەکارهێنانی بەرنامەی (Connectify) خاڵێکی دەستپێگەیشتنی بێتەل لەسەر لاپیۆپێک کە ویندۆز حەوتی لەسەر دامەزراوە، دروست دەکەین. پاشان لە ڕێگەی مۆبایلێک کە تایبەتمەندی (Wi-Fi) هەبێت پەیوەندی دەگرین بە خاڵی دەستپێگەیشتن بۆ ئەوەی هەردوو ئامێرەکە (لاپتۆپ و مۆبایل) سوود لە یەک هێلی ئینتەرنێت وەرگرن.
لەم فێرکارییەدا هێلی ئینتەرنێتی ڕێبەر کویک بەکاردێنین بۆ پەخشکردن و هەروەها مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنین بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت.
هەنگاوی یەکەم : داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەی Connectify.
سەرەتا لەم بەستەرەی خوارەوە بەرنامەی (Connectify) داگرە.
داگرتن
دوای داگرتن، بەرنامەکە لە (zip) دەربێنە ئینجا دوو کرتە بکە لەسەر بەرنامەکەو پاشان وەک ئەم وێنانە بەرنامەکە دامەزرێنە.
کەمێک چاوەڕوان بە…
کرتە بکە لەسەر (Finish).
ئێستا چاوەڕوان بە تا کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێتەوە.
هەنگاوی دووەم : دروستکردنی خاڵی پەخشکردنی ئینتەرنێت .
ئێستا بەرنامەی (Connectify) بکەرەوە، ئینجا وەک ئەم وێنەیە خاڵێکی پەخشکردن دروست بکە.
دڵنیا بە کە بێتەل (Wireless) ـی کۆمپیوتەرەکەت چالاکە.
وەک دیارە خانەی یەکەم تایبەتە بە نووسینی ناوێک بۆ خاڵی پەخشکردن، هەروەها لە خانەی دووەمدا تێپەڕەوشەیەک بنووسە بۆ ئەوەی خاڵی پەخشکردنەکەت پارێزراو بێت و تەنها ئەو ئامێرانە پەیوەندی بگرن بەم خاڵی پەخشکردنەوە کە ئەم تێپەڕەوشەیە دەنووسن. لە خانەی سێیەمدا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە، وەک لە وێنەی سەرەوە دیارە کە (Automatic) هەڵبژێردراوە، ئەمەش وا دەکات بەرنامەکە خۆکارانە جۆری ئەم هێلە بدۆزێتەوە کە بەکاریدێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. بەڵام ئەگەر هیچ هێلێک نەدۆزرایەوە، ئەوا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە.
پاش ئەوەی زانیارییەکانت نووسین، ئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Start Hotspot).
دوای کەمێک چاوەڕوانی خاڵی پەخشکردنەکە ئامادە دەبێت بۆ پەیوەندی گرتن لەلایەن ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) ـیەوە.
هەنگاوی سێیەم : پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن لە ڕێگەی مۆبایل
لەم هەنگاوەدا مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنم بۆ پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن. ئەم پەیوەندی گرتنەش بە هەنگاوی زۆر ئاسان جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ لە هەر جۆرێکی تر بێت، ئەوا پێموایە هەنگاوەکانی بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکەیت.
سەرەتا لە مۆبایلەکەتدا (Wi-Fi) چالاک بکە و گەڕانێک بکە بۆ دۆزینەوەی خاڵی پەخشکردن.
وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە مۆبایلەکەم ئەو خاڵی پەخشکردنەی دۆزیەوە کە لە هەنگاوی دووەمدا دروستم کرد.
ئێستا کە خاڵی پشکنین دۆزرایەوە ئەوا هەوڵی پەیوەندی گرتن بدە. کاتێک ناوی خاڵی پەخشكردنەکە هەڵدەبژێریت بۆ پەیوەندی گرتن، داوای نووسینی تێپەڕەوشە دەکات، تۆش ئەو تێپەڕەوشەیە بنووسە کە لە هەنگاوی دووەمدا نووسیوتە.
دوای نووسینی تێپەڕەوشە، کەمێک چاوەڕوان بە تا پەیوەندیگرتنەکە سەرکەوتوو دەبێت.
ئێستا بە سەرکەوتوویی پەیوەندی کرا بە خاڵی پەخشکردن.
ئێستا ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەت سەیری بەرنامەی (Connectify) بکەیت، دەبینیت ئەو ئامێرەی پەیوەندی گرتووە دەردەکەوێت.
کۆتایی
ئەوەی لەم وانەیە خرایە بەرچاو دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل بوو لەسەر لاپتۆپ کە سیستەمی ویندۆز حەوتی لەسەرە، بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی (Connectify). پاشان باسمان لە پەیوەندی گرتنی مۆبایل کرد بە خاڵی دەستپێگەیشتنەکە. ئەوەی جێگەی سەرنجە کە جگە لە پەخشکردنی ئینتەرنێت دەتوانیت پەڕگەی و ڕەنگاڵە پەخش بکەیت و بۆ ئامێرەکانی تری بنێریت کە پەیوەندیان بەستووە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت.
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 17, 2012 | تۆڕی کۆمەڵایەتی , فەیسبۆک
————————————————————————————————–
لە فەیسبووکدا هاوڕێیان دەتوانن لە ڕێگەی نووسین یان ڤیدیۆ گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن. بوونی ئەم تایبەتمەندییە لە فەیسبووکدا وایکردووە بەکارهێنەران زیاتر تامەزرۆی سەردان کردن و بەکارهێنانی پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ببن. لەم بابەتەدا کۆمەڵێک پرسیاری بەکارهێنەرانی چاتی فەیسبووکم وەڵام داوەتەوە بەو هیوایەی سوودمەند بن لە وەڵامی پرسیارەکان.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بکەم؟بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکتدا بکەیت؛
سەرەتا کرتە بکە لەسەر ناوی هاوڕێکەت لە تەنیشتی (Sidebar ) لای ڕاستی ماڵپەڕی فەیسبووک. ئەگەر ناوی هاوڕێکەت لە لیستی تەنیشتی لای ڕاستدا بوونی نەبوو، ئەوا لە خوارەوە، لە خانەی گەڕان (search ) ناوی هاوڕێکەت بنووسە.ئەگەر لە تەنیشتی لای ڕاست هیچ لیستێکت بەرچاوکەوت ئەوا لە خوارەوە کرتە بکە لەسەر (Chat ) بۆ ئەوەی لیستی هاوڕێکانت بۆ بکرێتەوە.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ زیاتر لە هاوڕێیەک بکەم لە یەک کاتدا؟ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوڕێیەکت گفتووگۆ دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت هاوڕێیەکی تریش بانگێشت بکەیت بۆ گفتوگۆکەت، ئەوا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:لەو پەنجەرەیەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکەت دەکەیت کرتە بکە لەسەر کە کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕاستی پەنجەرەکە.لەو لیستەی بۆت دەبێتەوە کرتە بکە لەسەر (Add friends to chat ).ئینجا ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە دەتەوێت بانگی بکەیت بۆ گفتووگۆ دواتر کرتە بکە لەسەر (Done ).چۆن خەندە و نیشانەی جیاواز بۆ هاوڕێکەم بنێرم لەکاتی گفتووگۆ؟لەم خشتەیەی خوارەوە لیستی کۆمەڵێک خەندە و نیشانەی جیاواز خراوەتە بەرچاو کە دەتوانیت بۆ هاوڕێکەت ڕەوانەی بکەیت لە کاتی گفتووگۆدا.
چۆن وێنەی هەژمارەکەم (
Profile ) لەکاتی گفتووگۆدا بنێرم؟ناردنی وێنەی هەژمارەکەت بۆ هاوڕێکەت زۆر ئاسانە تەنها لە ناو ئەم دوو شێوە کەوانەیە([[ناوی بەکارهێنەر یان
ID ]] ناوی بەکارهێنەری خۆت(ئەو ناوەی لە بەستەری هەژماری فەیسبووکەکەت دەردەکەوێت وەک (
http://www.facebook.com/ chiyaqadri )) یان ID هەژمارەکەت بنووسە.نموونە: [[
chiyaqadri ]]
چۆن بتوانم لای هەندێک هاوڕێ خۆم دەرهێل (
Offline ) بکەم؟ئەگەر ئارەزوو دەکەیت لە کاتی چات کردندا تەنها چەند هاوڕێیەکی دیاریکراو بزانن کە تۆ سەرهێل (Online)ـیت ئەوا کرتە بکە لەسەر ئایکۆنی پاشان (Advanced settings) هەڵبژێرە.ئێستا پەنجەرەیەک دەبێتەوە، کە سێ بژاردەی تێدایە وەک وێنەی خوارەوە.

وەک لە وێنەی سەرەوەدا دیارە بژاردەی یەکەم بریتییە لە (
All your friends see you except ) واتە هەموو هاوڕێیانت تۆ ببینن جگە لە …لە خانەی ژێر بژاردەی یەکەم ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ بە دەرهێل (
offline ) ببینێت.بژاردەی دووەم (
Only some friends see you ) واتە تەنها چەند هاوڕێیەک تۆ ببینین. بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە وەکو بژاردەی یەکەم خانەیەک دەردەکەوێت، لەو خانەیە ناوی ئەو هاوڕێ یان هاوڕێیانە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ وەک سەرهێل (
Online ) ببینن.بژاردەی سێیەم (
No one sees you (go offline))بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە هیچ هاوڕێیەکت وەک سەرهێل تۆ نابینێت واتە دەرهێلیت.ئەگەر تۆش پرسیارت هەیە لەسەر بەکارهێنانی چاتی فەیسبووک، ئەوا لە خوارەوە پرسیارەکەت بنووسە تا وەڵامەکەی لەم بابەتەدا زیادبکرێت.تاگەکان:
chat, chat settings, facebook تکایە با لێدوان یان گفتوگۆکەت لە چوارچێوەی بابەتی سەرەوە بێت. هەر لێدوانێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبێت، بڵاوناکرێتەوە.
by shirinn | تشرینی یەکەم 16, 2012 | تۆڕی کۆمەڵایەتی , فەیسبۆک
————————————————————————————————–
لە ئەمرۆ را دەست پێ دەکەم بە هیندێک فێرکاری بە رەسم و وێنەی فەیسبووک کە هیوادارم بە سود بێ
تکایە ئەگەر پێتان باش بو بڵاوی بکەنەوە ، ئەگە فێرکاریەکتان پێویستە بومان کۆمێنت بنووسن .
چۆنیەتی دەرەوهێڵ بوون بۆ کەسێکی تایبەت لە چاتی فەیسبووک
بۆ ئەو کەسانەی کە لە چاتی فەیسبووک چالاکن دەبێ ئەم فێرکاریە کۆرتە زۆر بەکەلک بێ .
گۆڕینی جێگای وێنەکانتان لە تایم لاینی فەیسبوک
زۆر کات وێنەکانمان لە ناو تایملاین بە تەواوی دیار ناکرێن ، یان بەشێک لە رەسم دیار دەکرێ کە نامانەوێ ، دەتوانین بە ئاسانی جێگای نیشان دانی وێنە بگۆڕین.
١-کاتێک وێنە لە پرۆفایلتان نیشان درا لە سەر EDIT هەمان رەسمی قەلەمی چۆکە کرتە دەکەین
٢-لە سەر Reposition Photo کلیک دەکەین.
٣-بە کلیک کردن و ڕاگرتنی کلیک وێنەکە دەبیەین بۆ ئەم شوێن کە دەمانەوێ.
٤- پاشان لە سەر save کلیک دەکەن.