by Ali Saleem | شوبات 27, 2020 | ئەولەهی, بەکەڵک, کۆمپیوتەر, ماڵپەر
ئەگەر خوێندکاری بەشەکانی ئایتی ئەوا پرۆگرامینگ وانەیەکی گرنگ و بنچینەیە، یاخۆد دەتەوێ لە بواری کۆدینگ و پرۆگرامینگ زیاتر پەرە بەخۆت بدەیت و لەو بوارە دا کار بکەیت ئەوا رۆژانە دەبێ پرۆبلێم و کێشەی نوێ چارەسەر بکەیت و بەردەوام لە فێربون و راهێنان دابی، لەم لیستە دا باشترین ماڵپەرم بۆ هێناون کە رۆژانە دەتوانی سەردانیان بکەی پرسیاری و پرۆبلێمی نوێ شیکارکەی و بەردەوام لە فێربوون دابی
1. TopCoder
2. Coderbyte
3. Project Euler
4. HackerRank
5. CodeChef
6. Exercism.io
7. Codewars
8. LeetCode
9. SPOJ
10. CodinGame
by Farshad | شوبات 27, 2017 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, بەکەڵک, پێشنیاری ئێمه, فێرکاری ڤیدیۆ, کۆمپیوتەر, هاکی وای فای
by Farshad | شوبات 26, 2017 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, بەکەڵک, پێشنیاری ئێمه, فێرکاری ڤیدیۆ, کۆمپیوتەر, هاکی وای فای
by Farshad | شوبات 25, 2017 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, ئەولەهی, بەکەڵک, پێشنیاری ئێمه, فێرکاری ڤیدیۆ, کۆمپیوتەر, هاکی وای فای
سڵاو بەڕێزان
من فەرشادم لە بەشی ئەولەهی گروپی هوشیار
لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات
لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت.
Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە.
Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن.
یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن:
• پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن
• تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت)
• WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ
• بەکارهێنای MAC Filter
• بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi
• بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت
• دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت
ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت.
هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن .
ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن
بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.
by هوشیار | کانوونی دووەم 11, 2013 | ئنتەرنێت, ئەولەهی
————————————————————————————————–
پاش کاتێکی زۆر لە بەر نەبوونی ئەمنیەت لە یاهو ، یاهو بەشی SSL زیادکردووە بۆ ئیمەیڵ کە نووسراوەکان و زانستیەکان کۆدگۆزاری دەکا یانی نووسراوەکانی ئێمە بێ کودی تایبەت ناکرێ بخێنرێتەوە
Secure Socket Layer , یان هەمان SSL تێکنۆلۆجیەک لە نێوان سێروێر و ئینتەرنێتە کە رێگای پەیوەندی ئەمن دەکات. دەیتا کان و زانستیەکان ئەگەر بە شێوەی SSL ئەمن بکرێ هاک کردنیان زۆر سەخت دەبێ. زۆر گرنگە ئێمە ئەکتیڤیان بکەین چۆنکی ئەمانەی دۆشمنی گەلی کوردن لە نەبوونی SSL زۆر گرنگە.
ئەم خزمەتە بۆ هەموو کەس چالاک نیە و دەبێ چالاک کرێ ، بۆچالاک کردن دەبێ بە شێوەی خوارەوە چالاکی بکەن :
پاش ژۆرکەوتن بۆ ناو ئیمەئلی یاهوتان و هەڵبژاردنی Mail Options لە بەشی General بەشی Turn on SSLببینەوە و بەشی Make your Yahoo! Mail more secure with SSL (i.e. preventing others from accessing your account at Internet cafes) تیک بکە پاشان لە سەر Save کلیک بکەن بۆ چالاک بوون دەبێ وەدەرکەون و دووبارە ژۆرکەون یان Login بکەن.
بۆ ئەمە کە دڵنیا بن لەوەی کە چالاک بووە بە ئاسانی تەماشای ئادریسبارتان بکەن دەبێ لە پێش یاهو نووسرا بێ https
by shirinn | تشرینی یەکەم 25, 2012 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, ئەولەهی, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
خراپترین وشەی نەهێنی دنیا کە لە لایان مەشەیبل خڕ کراویتەوە ، وبە ئاسانی هاک دەکرێن ، ژۆمارە مۆبایل و تلێفۆن و نازانم ناسنامە و ئایدی و ناوی منالەکانمان پێ زیاد بکەن:
- password
- 123456
- 12345678
- qwerty
- abc123
- monkey
- 1234567
- letmein
- trustno1
- dragon
- baseball
- 111111
- iloveyou
- master
- sunshine
- ashley
- bailey
- passw0rd
- shadow
- 123123
- 654321
- superman
- qazwsx
- michael
- football
چەند زانیاری چۆکە لە بارەی پاسوۆرد و وشەی نەهێنی :
لە چەند شێوە وشە کەلک وەر گرن وەکوو (#, $, *, etc…) هەر وا رەقەم و پیتی تایبەت .
لە یەک وشەی نەهێنی بۆ چەند سایت کەلک وەرمەگرن .
ئەگەر پاسوۆردەکانتان لە بیر دەکەن بە شێوەیەکی ئاسایی لە شوێنک بنووسن .
وشەی نەهێنیتان بە کەس مەڵێن ، ئەگەر بڵاو بووە حەتمەن بیگۆڕن .