
خاڵەکانی بەکەڵکی فیسبووک
خاڵەکانی بەکەڵکی فیسبووک
١. چۆنێتی کوژاندنەوەی چاتی فیسبووک بۆ ئەوکەسانەی کە پێمان خۆش نیە لەگەڵیان چات بکەین؟
لە بەشی چاتی فیسبووک لەسەر
کرتە بکەن،پاشان لەسەر Advanced settings کرته بکەن.ناوی کەسی مەبەستو لەسەرێ تۆمار بکەن و لەسەر Save کرتە بکەن.
٢. چۆن دەتوانن لیستی هەڤاڵەکانتان لە ناو فیسبووک بشارنەوە؟
سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن https://www.facebook.com/your.account/friends ناوی پرۆفایلی خۆتان لە جات your.accountتۆمار بکەن.لەسەر Edit privacy کرتە بکەن پاشان لە بەشی Friend List,Only me هەڵبژێرن.
٣. چۆن دەتوانن تەنیا هەڤاڵەکانتان لەسەر بابەتەکانتان لە ناو فیسبووک کامێنت دانێن؟
لە بەشی Settings->Follower لەسەر Edit کرتە بکەن و لە بەشی خۆارێ Friends هەڵبژێرن.
٤. چۆن بزانین لە کوێرا چوونەتە ناو فیسبووکی ئێوە؟
بچنە بەشی Settings->Security پاشان لەسەر ئەم بەشە Where your’re Logged Inکرتە بکەن، لەم بەشە هەموو دەزگایەکانی کە چوونەتە ناو هەژماری فیسبووکی ئێوە پێو نیشان دەدرێت ئێوە دەتوانن لەسەر End Activity کرتە بکەن تا پێش ئەو دەزگایانە بگرن.
٥. چۆن داواکاریی هاوڕێیەتی نێردراوەکە پەسەند نەکراون لەناو فیسبووک بسڕینەوە تا بلۆک نەبین؟
سەردانی ئەم ماڵپەرەیە بکەن: http://on.fb.me/1fhuDHg
لەسەر Friend request sent کرتە بکەن و پاشان ئەم بەشە Cancel request هەڵبژێرن.
٦. ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووک؟
بچنە بەشی Settings->Security، پاشانAccount Deactivateهەڵبژێرن. پەنجەرەیەک دەکرێتەوە تێپەڕەوشەی خۆتان تۆمار بکەن پاشان هۆکاری ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووکی خۆتان هەڵبژێرن لە کۆتایی دا لەسەر Deactivate کرتە بکەن.
٧. چۆنێتی داگرتنی ڤیدیۆ لە ناو فیسبووک دا؟
. لینکی ڤیدیۆ لەناو فیسبووک دا Copy بکەن.
. سەردانی ماڵپەری ژێر بکەن: http://www.fbdown.net
.لینکی ڤیدیۆ کە لەناو فیسبووک Copyـتان کردبۆ لە بەشی سەرێ تۆمار بکەن و لەسەر Download کرتە بکەن.
٨. درووست کردنی User Name لەناو فیسبووک دا؟
بچنە بەشی Settings->General لەبەشی User Name لەسەر verify via mobile phone کرتە بکەن.له چۆارچێوەی (A) ژومارەی خۆتان تۆمار بکەن، ئەم کۆدەی کە بۆ مۆبایلی ئێوە ناردراوە لە چۆارچێوەی(B) تۆمار بکەن. بەشی Only me هەڵنژێرن و پاشان لەسەر Save Settings کرتە بکەن، یەک User Name تایبەت بۆ خۆتان تۆمار بکەن.تێپەڕەوشەی خۆتان تۆمار بکەن لەسەر Save Changes کرتە بکەن دوای تۆمار کردنی User Name ناتوانن بیگۆڕن.
٩. دیتنی لیستی گەڕانەکانی کە لەناو فیسبووک هەتان بۆ؟
لەبەشی Settings->Activity Log کرتە بکەن، و بە کرتە کردن لەسەر Clear Searches دەتوانن لیستی گەڕانەکانی خۆتان بسڕنەوە، لە خوارێ لیستی گەڕانەکانی ئێوە نیشان دەدرێت و پاشان لەبەشی چەپ لەسەر، Search کرتە بکەن.
١٠. گۆڕینی زمانی فیسبووک؟
لە بەشی Settings->Languge لە سەر Edite کرتە بکەن و پاشان زمانی دڵخوازتان لە ناو لیستی سەرەوە هەڵبژێرن.
١١. چۆن تەنیا هەڤاڵەکانتان دەتوانن بابەتەکانو لە ناو فیسبووک دا ببینن؟
بچنە سەر Settings->Privacy لە بەشی Who can see my stuffلەسەر Edite کرتە بکەن و پاشان بە هەڵبژاردنی بەشی Friends تەنیا هەڤاڵەکانتان بتوانن بابەتەکانو لە ناو فیسبووک دا ببینن.

گرنگ:پرایڤسی فەیسبووک ٢٠١٣
هیندێک گۆڕانکاری نوێ بۆ ئەمنیەت و پرایڤسی فەیسبووک درووست کردووە تا بە ئاسانی هەر گۆڕانکاریەک کە پێمان خۆش بێ بەسەر پرایڤسیمان بێنین .
لەم فێرکاریەدا باسی پاریڤسی و تواناکانی نوێمان دەکەین لە ناو فەیسبووک
ئەم توانا زیادکراوانا زۆر باشن و پێویستە هەموومان بیزانین و گرنگە کە کەلکی لێ وەر بگرین .
تکایە ئەگەر فێرکاریەکە بە کەلک بۆ هاورێکانتان بەشدار بکەن تا ئەوانیش سوودی لێ بەرن!

چەند زانیارییەک لەسەر بەکارهینانی چاتی فەیسبووک
————————————————————————————————–
لە فەیسبووکدا هاوڕێیان دەتوانن لە ڕێگەی نووسین یان ڤیدیۆ گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن. بوونی ئەم تایبەتمەندییە لە فەیسبووکدا وایکردووە بەکارهێنەران زیاتر تامەزرۆی سەردان کردن و بەکارهێنانی پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ببن. لەم بابەتەدا کۆمەڵێک پرسیاری بەکارهێنەرانی چاتی فەیسبووکم وەڵام داوەتەوە بەو هیوایەی سوودمەند بن لە وەڵامی پرسیارەکان.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بکەم؟بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکتدا بکەیت؛
سەرەتا کرتە بکە لەسەر ناوی هاوڕێکەت لە تەنیشتی (Sidebar) لای ڕاستی ماڵپەڕی فەیسبووک. ئەگەر ناوی هاوڕێکەت لە لیستی تەنیشتی لای ڕاستدا بوونی نەبوو، ئەوا لە خوارەوە، لە خانەی گەڕان (search) ناوی هاوڕێکەت بنووسە.ئەگەر لە تەنیشتی لای ڕاست هیچ لیستێکت بەرچاوکەوت ئەوا لە خوارەوە کرتە بکە لەسەر (Chat) بۆ ئەوەی لیستی هاوڕێکانت بۆ بکرێتەوە.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ زیاتر لە هاوڕێیەک بکەم لە یەک کاتدا؟ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوڕێیەکت گفتووگۆ دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت هاوڕێیەکی تریش بانگێشت بکەیت بۆ گفتوگۆکەت، ئەوا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:لەو پەنجەرەیەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکەت دەکەیت کرتە بکە لەسەر کە کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕاستی پەنجەرەکە.لەو لیستەی بۆت دەبێتەوە کرتە بکە لەسەر (Add friends to chat).ئینجا ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە دەتەوێت بانگی بکەیت بۆ گفتووگۆ دواتر کرتە بکە لەسەر (Done).چۆن خەندە و نیشانەی جیاواز بۆ هاوڕێکەم بنێرم لەکاتی گفتووگۆ؟لەم خشتەیەی خوارەوە لیستی کۆمەڵێک خەندە و نیشانەی جیاواز خراوەتە بەرچاو کە دەتوانیت بۆ هاوڕێکەت ڕەوانەی بکەیت لە کاتی گفتووگۆدا.
چۆن بتوانم لای هەندێک هاوڕێ خۆم دەرهێل (Offline) بکەم؟ئەگەر ئارەزوو دەکەیت لە کاتی چات کردندا تەنها چەند هاوڕێیەکی دیاریکراو بزانن کە تۆ سەرهێل (Online)ـیت ئەوا کرتە بکە لەسەر ئایکۆنی پاشان (Advanced settings) هەڵبژێرە.ئێستا پەنجەرەیەک دەبێتەوە، کە سێ بژاردەی تێدایە وەک وێنەی خوارەوە.

وەک لە وێنەی سەرەوەدا دیارە بژاردەی یەکەم بریتییە لە (All your friends see you except) واتە هەموو هاوڕێیانت تۆ ببینن جگە لە …لە خانەی ژێر بژاردەی یەکەم ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ بە دەرهێل (offline) ببینێت.بژاردەی دووەم (Only some friends see you) واتە تەنها چەند هاوڕێیەک تۆ ببینین. بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە وەکو بژاردەی یەکەم خانەیەک دەردەکەوێت، لەو خانەیە ناوی ئەو هاوڕێ یان هاوڕێیانە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ وەک سەرهێل (Online) ببینن.بژاردەی سێیەم (No one sees you (go offline))بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە هیچ هاوڕێیەکت وەک سەرهێل تۆ نابینێت واتە دەرهێلیت.ئەگەر تۆش پرسیارت هەیە لەسەر بەکارهێنانی چاتی فەیسبووک، ئەوا لە خوارەوە پرسیارەکەت بنووسە تا وەڵامەکەی لەم بابەتەدا زیادبکرێت.تاگەکان: chat, chat settings, facebookتکایە با لێدوان یان گفتوگۆکەت لە چوارچێوەی بابەتی سەرەوە بێت. هەر لێدوانێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبێت، بڵاوناکرێتەوە.

هیندێک زانستی پێویستی فەیسبووک کە دەبێ بیزانی
————————————————————————————————–
لە ئەمرۆ را دەست پێ دەکەم بە هیندێک فێرکاری بە رەسم و وێنەی فەیسبووک کە هیوادارم بە سود بێ
تکایە ئەگەر پێتان باش بو بڵاوی بکەنەوە ، ئەگە فێرکاریەکتان پێویستە بومان کۆمێنت بنووسن .
چۆنیەتی دەرەوهێڵ بوون بۆ کەسێکی تایبەت لە چاتی فەیسبووک
بۆ ئەو کەسانەی کە لە چاتی فەیسبووک چالاکن دەبێ ئەم فێرکاریە کۆرتە زۆر بەکەلک بێ .
گۆڕینی جێگای وێنەکانتان لە تایم لاینی فەیسبوک
زۆر کات وێنەکانمان لە ناو تایملاین بە تەواوی دیار ناکرێن ، یان بەشێک لە رەسم دیار دەکرێ کە نامانەوێ ، دەتوانین بە ئاسانی جێگای نیشان دانی وێنە بگۆڕین.
١-کاتێک وێنە لە پرۆفایلتان نیشان درا لە سەر EDIT هەمان رەسمی قەلەمی چۆکە کرتە دەکەین
٢-لە سەر Reposition Photo کلیک دەکەین.
٣-بە کلیک کردن و ڕاگرتنی کلیک وێنەکە دەبیەین بۆ ئەم شوێن کە دەمانەوێ.
٤- پاشان لە سەر save کلیک دەکەن.

دەسەلاتی بەرێوبەرەکانی پەڕی فەیسبووک (پەیج)
————————————————————————————————–
بە زیاد کردنی هاورێکانمان بۆ پەڕەکانمان لە فەیسبووک دەتوانین پەیجێکی باشترمان هەبێ و بابەتی باشترین بنێرین ، بۆ ئەم کارە دەتوانین هاورێکانمان بە چەند شێوە بکەین بە بەرێوبەر یان هەمان ئەدمین ، بەخۆمان هەڵدەبژێرین کە هەر ئەدمین چ دەسەڵاتێکی هەبێ ، فێر دەبین کە چۆن کارێک بکەین کە ئەدمینێک تەنیا بتوانێ پۆست بنێرێ ونەتوانی پەڕەکاەمان خراپ بکا .