چەند ڕێکاری بە کەڵکەکی ئێنستاگرام ( Instagram )

چەند ڕێکاری بە کەڵکەکی ئێنستاگرام ( Instagram )

ئینستاگرام ئەپێک بۆ بڵاو کردنەوەی وێنەکانتان. هەر بەکارهێنەرێکی ئیستاگرام دەتوانە وێنەکانی خۆی لەسەر ئینستاگرام دابنێت.

لەم وتارە دا هەوڵمان داوە چەند ڕێکاری بە کەڵک و گرینگتان بۆ باس بکەین.

– هەژماری (Account ) ئینستاگرامتان کەسایەتی ( private ) بکەن

insta1

زۆربەی کەسەکان نایانهەوێت وێنەکانیان بە هەموو کەس پیشان بدرێت، بەڵام کاتێک هەژماری ئینستاگرام چالاک دەکەن بە شێوازێ خۆکار هەر ناردراوێک (post  ) یا وێنەیەک دابنێن هەموو کەس دەتوانە بیبینێت . بەڵام ئینستاگرام بۆ ئەم کێشەیە  ڕێگا چارەیەکی داناوە کە دەتوانن ئینستاگرامی خۆتان کەسایەتی ( Private ) بکەن و هەموو مرۆڤەکان ناتوانن وێنە یا زانیاری کانتان سەیر بکەن بەم شێوازە مەترسی بەکارهێنانی نابەجێی زانیارێکانی ئێوە زۆر کەمتر دەبێتەوە .

بۆ کەسایەتی (Private) کردنی هەژمارتان بچنە ناو کورتە ژیان نامە (Profile ) لەو بەشی سەرەوە لای ڕاست لەسەر سێ خاڵ کرتە بکەن تا بچنە ناو  Options و دواتر Private Account  چالاک بکەن.

– ناردنی پەیام لەناو ئینستاگرام

insta2

هەر وەتر لە ناو ئینستاگرام دا وەک توڕەکۆمەڵایەتێکانی تر دەتوانن پەیامی کەسایەتی بنێرن. بۆ ئەم کارە لە Direct  کەڵک وەرگرن، کە دەتوانن وێنە، ڤیدیۆ و نوسراویەک بۆ  هەوڕێکانتان بنێرن.

لە لاپەڕەی سەرەکی (Home  ) دا لە بەشی سەرەوە، دەست لەسەر ئایکونی تایبەتی  Direct  دابگرن .هەروەتر بۆ ناردنی پەیامی Direct دەتوانن بچنە ناو کورتە ژیان نامە (Profile )کەسێکی تایبەت، دەست لەسەر سێ خاڵ دابگرن  و دواتر send message  هەڵبژێرن.

– دانانی ناردراو ( Post )


insta4          insta3

لە ئینستاگرام لە بەشی خۆارەوە لەسەر دووگمەی نێوڕاست کە بە ڕەنگی شین دیاری کراوە کرتە بکەن. لەم بەشە دا دەتوانن وێنە یا ڤیدیۆ دڵخۆازی خۆتان هەڵبژێرن یا وێنەی نوێ بکێشن و لە بەشی دواتر دا دەتوانن گۆڕانکاری بەسەر وێنەکتان دا بهێنن.

– سڕینەوە یا گۆرڕانکاری ناردراوەکان

دەتوانن دوای دانانی ناردراوەکان بە کرتە لەسەر سێ خاڵی ژێر وێنە کە، Edit هەڵبژێرن و گۆڕانکاری بەسەر وێنەکەتان دا بهێنن . بۆ سڕینەوەی وێنە یا ڤیدیۆ لەسەر Delete  کرتە بکەن.

–  نیشان یا ( tag ) چییە؟

insta6-r      insta5-c

بێ گۆمان زۆر جار بینوتانە لە ناردراوی هاورێیەکانتان چەند ناو لە ژێرەوە یا لە سەر وێنەکە نووسراون کە بە ئەم کارە نیشان یا ( tag ) دەگوترێت. بۆ ئەم کارە تەنیا پێویستە  بەر لە ناوی بەکارهێنەری (Username ) هاوڕێکانتان هێمایەکی  ‘@’ تۆمار بکەن.

– ئاگاردار بۆنەوە لە ناردراوی کەسێکی تایبەت

insta7

لە ئینستاگرام دا دەتوانن لە ناردراوەکانی کەسێکی تایبەت ئاگادار بنەوە لە شێوازی ئاسایی دا هیچ ئاگادار کەرەوە یا Notification  لە ناردراوەکانی هاوڕیەکانتان پێتان ڕاناگەیەندرێت بەڵام دەتوانن ئەم ڕێکارە بۆ ئەم کەسانەی بۆتان گرینگن بەکار بهێنن. تەنیا پێویستە بچنە ناو کورتە ژیان نامە (Profile ) ئەم کەسێی مەبەستانە و دەست لەسەر سێ خاڵ دابگرن و لەسەر Turn on Post Notifications کرتە بکەن.

– Block کردنی هەژماری ئازاردەر

insta8

وەک تەواوی تۆری کۆمەڵایەتێکانی تر لە ئینستاگرامیش دا کەسانەکی ئازاردەر هەن کە دەتوانن هۆی ئازاری ئێوە بن، بۆ Block کردنی ئەم کەسانە بچنە ناو کورتە ژیان نامە (Profile ) ـکانیان و دەست لەسەر سێ خال ڕابگرن و Block هەڵبژێرن.

– بە کارهێنانی چەند هەژماری ( Account )  بە شێوازی هاوکات

نوێ ترین تایبەتمەندی کە بە ئینستاگرام زیاد کراوە، بەکارهێنانی چەند هەژمار بە شێوازی هاوکاتە. ئەگەر ئەپی ئینستاگرامەکەو بە ڕۆژ (Update)بێت لە Options لەسەر Add Account کرتە بکەن  دەتوانن تا ٥ هەژمار بەکار بهێنن .

– دۆزینەوەی هەژماری ئێوە لەلایان هاوڕێکانتانەوە

لە ئینستاگرام لەسەر Find Contact کرتە بکەن، ئینستاگرام بە گەران لە ناو بەردەنگەکانی ئێوە ئەم کەسانەی ئینستاگرامیان هەبێت پێتان ڕادەگەیێنێت بەڵام ئەمە تەنیا کاتێک ڕوودەدات کە ژماری مۆبایکتان لە ناو هەژمارەکتان تۆمار کردبێت هەڵبەت ئەگەر بە هەژماری Facebook ـکتان بێنە ناو ئینستاگرام هاوڕێیەکانی Facebookـتان پێتان پیشان دەدات.

فێرکاری کوردپیکس تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە وێنە

فێرکاری کوردپیکس تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە وێنە

لەم فێرکاری فێردەبین کە چۆن لە کوردپیکس کەلک وەرگرین
ماڵیک بۆ ڕەسمەکان و وێنەکانی گەلی کورد کە دەبێ ئارشیو کرێ ، جێگایەک کە دەتوانی جوانترین و بەکەلک ترین وێنەکانی کوردی تەماشا و دانلۆد بکەی ، باشترین گرافیستەکانی کوردی وێنە جوانەکانیان بڵاو دەکەنەوە تا هەموو بتوانن کەلکی لێ وەرگرن ، وێنەکانی مێژۆ ی کورد ، مرۆڤە گەورەکان و خزمەتە گەورەکانی کوردی ، گرافیک و فایلەکانی گرافیکی ، هەموو لە یەک شوێن لە ماڵپەرەی کوردپیکس.
هەروا هیندێک زانیاری لە بارەی گەورەکانی کورد و زانیاری تایبەت دەگەل وێنەکانیان لە بەشێکی تایبەت بڵاو دەبێتەوە.
لەم بەشە کلیک بکە و هەر ئێستا سەردانی کوردپیکس بدە

www.KURDPIX.com

www.KURDPIX.com

kurdpixماڵیک بۆ ڕەسمەکان و وێنەکانی گەلی کورد کە دەبێ ئارشیو کرێ ، جێگایەک کە دەتوانی جوانترین و بەکەلک ترین وێنەکانی کوردی تەماشا و دانلۆد بکەی ، باشترین گرافیستەکانی کوردی
وێنە جوانەکانیان بڵاو دەکەنەوە تا هەموو بتوانن کەلکی لێ وەرگرن ، وێنەکانی مێژۆ ی کورد ، مرۆڤە گەورەکان و خزمەتە گەورەکانی کوردی ، گرافیک و فایلەکانی گرافیکی ، هەموو لە یەک شوێن لە ماڵپەرەی کوردپیکس

kurdpix is a place for high resolution and beautiful images for Kurdish people , Kurdish graphic works , historical documents , beauty nature and great peo

 

Facebook Page 

ئینستەگرام چیه ؟

ئینستەگرام چیه ؟

به‌رنامه‌یه‌که‌ بۆ دابەش کردنی وێنه‌ وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا تۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ،،ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ مانگی ۱۰ ساڵی ۲۰۱۰ ده‌ستی به‌ کار کرد، که‌ رێگه‌ به‌ به‌کارهێنه‌ر ده‌دات بۆ گرتنی وێنه‌ و به‌ کارهێنانی فیلته‌ری جوانکاری وێنه‌ و دابەش کردنی له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فه‌یسبووک و تویته‌ر و زۆرانی تر.

نرخی داگرتنی بێ بەرامبەرە (Free) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕۆژانە 17 وێنە هەڵبژێرن و دەستکاری بالانسی ڕەنگی وێنە بکەن بۆ پێدانی هەستێکی جیاواز بە وێنەکە. کۆمپانیای تایبەت ئەوەی ڕاگەیاند کە ئینستەگرام باوی خۆی سەلماندووە بەوەی کە لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئێستا 2 ساڵی تێنەپەڕاندوەو خاوەنی نزیکەی 30 ملیۆن بەکارهێنەرە وە ڕۆژانە نزیکەی 5 ملیۆن وێنە باردەکرێت بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان…

داگرتن

Follow @Chiyaq On Instagram