by Farshad | شوبات 27, 2017 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, بەکەڵک, پێشنیاری ئێمه, فێرکاری ڤیدیۆ, کۆمپیوتەر, هاکی وای فای
by Farshad | شوبات 26, 2017 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, بەکەڵک, پێشنیاری ئێمه, فێرکاری ڤیدیۆ, کۆمپیوتەر, هاکی وای فای
by Farzad | حوزەیران 29, 2016 | بەکەڵک, فێرکاری خێرا, مۆبایل
بۆ تاقی کردنەوەی بەشەکانی جوراجۆری مۆبایلی ئەندروید، دەتوانن لە ئەم ژمارەیە، لە بەشی پەیوەندی گرتن، کەڵک وەرگرن:
*#7353#

by Chiya Qadri | شوبات 26, 2013 | بەکەڵک, بەکەڵک, کۆمپیوتەر, مۆبایل
ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌که بۆ نوسینی تێبینی ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌کی ئاسایی نیه بۆ به‌کارهێنان! هه‌روه‌ها زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی تێدایه
له رێگای ئێڤه‌رنۆت بابه‌ته گرینگه‌کانتان ئه‌شارێته‌وه و تێبینی تۆمار ده‌کات ئه‌تونن به‌سته‌ر دابنێن،ئه‌تونن تاگ دابنێن .هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت جگه له به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت له ویب سایتی به‌رنامه‌که‌ش تێبینیه‌کانتان بنوسن یاخود ده‌ست کاری بکه‌ن یان هاوبه‌شی (Share) بکه‌ن.
ئێڤه‌رنۆت تێبینیه‌کانتان به فۆرماتی (html,xml) ئه‌شارێته‌وه وه چ کاتێک بتانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ هاورێکانتان هاوبه‌شی (Share) پێ بکه‌ن.
کاتێک به رواڵه‌ت سه‌یری به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ئه‌که‌یت وا هه‌ست ئه‌که‌یت به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌یه به‌ڵام کاتێک به‌کاری ئه‌هێنی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که به‌رنامه‌یه‌کی زۆر گرنگه.
به رێگای به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت هه‌ر کاتێک بتانه‌وێ ئه‌تونن لاپه‌ره‌ی (Web,E-mail-Message,note,Address,blag) په‌یام، تێبینی ، ناونیشان ، هه‌روه‌ها بلاگه‌کانتان به ئاسانی بیشاریته‌وه.
بێ گومان به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ نوسینی تێبینی به‌کار نایه‌ت به‌ڵکو له هه‌مان کات دا به‌رنامه‌یه‌کی (رۆژ ژمێر ) یشه ئه‌توانن وه‌ک هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی تری (رۆژ ژمێر ) به ئاسانی به کاری بێنن.
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ کۆمپیوته‌ر به‌کارنایه‌ت به‌ڵکو بۆ(Windows Phone,iphone,ipod,Android,BlackBerry)به‌کار دێت
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت تاکو ( 40MB) به‌خۆراییه به‌ڵام بۆ جێگای زیاتر ئه‌بێ (Full version -Pro) بیکرن
Mac
Windows Desktop
(Windows 8 (Touch
iPad, iPhone, iPod Touch
Android
BlackBeryy
Windows Phone
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 6, 2012 | بەکەڵک, مۆبایل
كۆمپانیا چینییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل گرفتێكی سه‌ره‌كیان له جیهانی مۆبایلدا دروست كردووه، چونكه زۆر به زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵ هانده ئه‌سڵییه‌كان لێكجیاده‌كرێنه‌وه،
هه‌ر وڵاتی چین نییه كاری ساخته‌یی له ته‌كنه‌لۆژیادا ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك په‌ندی كوردی ده‌ڵێت: هه‌ر ناوی گورگ به خراپ رۆیشتووه. بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانی مۆبایله‌كه‌ت هی كۆمپانیایه‌كی ناسراوه یان ته‌قلید و لاساییه به چه‌ند شێوازێك ده‌توانی لێكیان جیاكه‌یه‌وه.1- كۆدی (*#06#) لێبده، ئه‌و ژماره IMEI ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كارتۆنی مۆبایله‌كه، یان ژماره‌ی ژێر باترییه‌كه یه‌ك بوون، ئه‌وه ئه‌سڵییه.
ئه‌گینا ته‌قلیده.2- هه‌ر وڵاتێك باركۆدێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆ نموونه باركۆدی كه‌لوپه‌لی چینی به ژماره‌ی 690، 691، 692 ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای ژماره‌كه ئه‌وه بوو بزانه ئه‌وه هی وڵاتی چینه.3- به‌ڵام باشترین شێواز ئه‌وه‌یه سه‌ر له سایتی www.numberingplans.com بده و له‌ودا له به‌شی Number analysis tools بۆكسێك هه‌یه كه ده‌توانی ژماره‌ی IMEI لێبده‌ی. كه لێتدا ئه‌گه‌ر ئه‌سڵی پێت ده‌ڵێت مۆبایله‌كه‌ت هی چ وڵاتێكه و ساڵی چه‌ند دروست كراوه و مۆدێله‌كه‌ی چییه.