by shirin | مارس 16, 2013 | ئەولەهی, کۆمپیوتەر
ئەگەر دەتانەوێ بزانن کە کێ چ کاتێک هاتووە ناو کۆمپیوتەرتان ، دەتوانن ئەم نووسراوە بخوێنەوە . بۆ ئەم کارە ئێمە لە رێجیستری کۆمپیوتەر کە لە ویندۆز دەتوانین دەستمان پێ بکەوە کەلک وەردەگرین ، تکایە ئەگەر بە سوود بوو هاورێکانتان بێ بەش مەکەن .
هەوەڵ ستارتی ویندۆزتان بکەنەوە لە بەشی سێرچ gpedit.msc تایپ بکەن و ئینتەر لێ بدەن.
پاشان لە بەشێ فۆلدێرەکان ئەم رێگایە دوا بکەن:
Local Computer Policy _ Computer Configuration _ Windows Settings _ Security Settings _ Local Policies _ Audit Policy

لەسەر Audit logon eventsدۆجار کلیک بکەن و پاشان تیکی لای Success و Failure لێ بدەن و Ok بکەن.

ئێستا دەبێ Event viewer بکەنەوە و بۆ ئەم کارە لە مێنۆی ستارت نووسراوەکەی سێرچ بکەن “بینووسن و ئینتەر بکەن”.

ئێستا بچوون بۆ ئەم ڕێگایە:
لە ناوڕاستی ویندۆوەکە دەتوانن Event تەماشا بکەن. ئێستا بەشی Event دواکەوت بکەن ، بگەرێن لە دوای ئەمانەی کە Event ID ۴۶۲۴ بێ. پاشان دوای دابل کلیک کردن لە سەر هەرکەم دەتوانن ناوی ئەندامایەتی و کاتی ژۆرکەوتنیان تەماشا بکەن. ( پێش دۆبار کلیک کردن باشترە تەماشای کات بکەن ، تا ئەو کات کە دەتانەوێ بزانن هەڵبژێرن . )


by هوشیار | مارس 15, 2013 | ویندۆز
فێربوون ویندۆز٨ بە زمانی کوردی . لەم فێرکاری لە بارەی ویندۆز ٨ و چۆنیەتی ئیش کردن پێ باس دەکەین ، لە بارەی بەشی ستارتی ویندۆز کە زۆر گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە و چۆنیەتی ئیش کردن بە ستارت و کردنەوە و داخستنی ویندۆوەکان ،باسی کۆرنێرەکانی ویندۆز دەکەین کە بۆ ئاسان بوونی ئیش کردن بە ویندۆز زۆر گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە ،بەشی مترۆ و زیاتر .
بۆ فێرکاری زیاتر سەردانی
http://win.hooshyarsoft.com
by Chiya Qadri | شوبات 26, 2013 | بەکەڵک, بەکەڵک, کۆمپیوتەر, مۆبایل
ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌که بۆ نوسینی تێبینی ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌کی ئاسایی نیه بۆ به‌کارهێنان! هه‌روه‌ها زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی تێدایه
له رێگای ئێڤه‌رنۆت بابه‌ته گرینگه‌کانتان ئه‌شارێته‌وه و تێبینی تۆمار ده‌کات ئه‌تونن به‌سته‌ر دابنێن،ئه‌تونن تاگ دابنێن .هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت جگه له به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت له ویب سایتی به‌رنامه‌که‌ش تێبینیه‌کانتان بنوسن یاخود ده‌ست کاری بکه‌ن یان هاوبه‌شی (Share) بکه‌ن.
ئێڤه‌رنۆت تێبینیه‌کانتان به فۆرماتی (html,xml) ئه‌شارێته‌وه وه چ کاتێک بتانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ هاورێکانتان هاوبه‌شی (Share) پێ بکه‌ن.
کاتێک به رواڵه‌ت سه‌یری به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ئه‌که‌یت وا هه‌ست ئه‌که‌یت به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌یه به‌ڵام کاتێک به‌کاری ئه‌هێنی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که به‌رنامه‌یه‌کی زۆر گرنگه.
به رێگای به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت هه‌ر کاتێک بتانه‌وێ ئه‌تونن لاپه‌ره‌ی (Web,E-mail-Message,note,Address,blag) په‌یام، تێبینی ، ناونیشان ، هه‌روه‌ها بلاگه‌کانتان به ئاسانی بیشاریته‌وه.
بێ گومان به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ نوسینی تێبینی به‌کار نایه‌ت به‌ڵکو له هه‌مان کات دا به‌رنامه‌یه‌کی (رۆژ ژمێر ) یشه ئه‌توانن وه‌ک هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی تری (رۆژ ژمێر ) به ئاسانی به کاری بێنن.
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ کۆمپیوته‌ر به‌کارنایه‌ت به‌ڵکو بۆ(Windows Phone,iphone,ipod,Android,BlackBerry)به‌کار دێت
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت تاکو ( 40MB) به‌خۆراییه به‌ڵام بۆ جێگای زیاتر ئه‌بێ (Full version -Pro) بیکرن
Mac
Windows Desktop
(Windows 8 (Touch
iPad, iPhone, iPod Touch
Android
BlackBeryy
Windows Phone
by Chiya Qadri | شوبات 4, 2013 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
ئایتونس یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی ، ئەم خزمەتگوزاریە بریەتیە لە نەرمەواڵایەکی کۆمپیوتەر کە لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆز ی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێس ی ئەپڵ دێتە کارکردن ، بەهۆی ئەو نەرمەواڵەیە بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن دەست بەسەر
بەشێ لەبەرهەمەکانی ئەپڵ (ئایفۆن و ئیپاد و ئایپۆد) دابگرن و بتوانن زانیاری لەسەر وەربگرن وە هەر بەهۆی ئەم نەرمەواڵەیەشەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن نەرمەواڵە (ئەپلیکەیشن) و یاری و میوزیک و ڤیدیۆ و پەرتووک و چەندانی تر بۆ ئامێرەکەیان ڕەوانە جا ئەم ڕەنگاڵانە لە کۆمپیوتەرەوە بێت یان لەڕێگای کۆگاکانی ئەپڵ ەوە بێت! بەڵام بەو مەرجەی پێشتر ئامێرەکیان هاوپەیوەست کردبێت بە کۆمپیوتەرەکە ، جگە لەوەش لە ئایتونس بەکارهێنەران دەتوانن نوێترین گۆرانی و میوزیک و یاری و ئەپلیکەیشن داگرن لە کۆگاکانیدا جگەوە لەوەش بەهۆی ئایتوسنەوە بەکارهێنەران دەتوانن گوێ لە پەڕگەی دەنگی بگرن وە بەجیاش وە سەیری پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ بکەن وە لەڕێگای ئایتووس بەکارهێنەرانی دەتوانن گوێ لە ڕادیۆکانی جیهانی بگرن وە دەشتوانن سەیری پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکان بکەن لەهەمووشی گرینگتر بەهۆی ئەم ئایوونس دەتوانرێ ئامێرەکانی ئەپڵ باک ئەپ و ڕیستۆر کرێنەوە واتا گەڕاندنەوەی ئامێرەکەیە بۆ باری پێشوو! وە بەشێک لە پەڕگەکانی ئایتوونس بەپارەن و پێویستیان بەکارتی تایبەتی هەیە بۆ کڕینیان لە بازاڕگاکانی جیهان هەن ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٢٣ زمانی جیهانی هەیە و کێشی نەرمەواڵەکەش تەنیا ١٢٦ مێگا بایتە و یەکەم وەشانی ئەم ئامێرەش لە ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠١ هاتە وەشاندن .

سەرچاوە ویکیپیدیا
by shirinn | تشرینی یەکەم 25, 2012 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, ئەولەهی, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
خراپترین وشەی نەهێنی دنیا کە لە لایان مەشەیبل خڕ کراویتەوە ، وبە ئاسانی هاک دەکرێن ، ژۆمارە مۆبایل و تلێفۆن و نازانم ناسنامە و ئایدی و ناوی منالەکانمان پێ زیاد بکەن:
- password
- 123456
- 12345678
- qwerty
- abc123
- monkey
- 1234567
- letmein
- trustno1
- dragon
- baseball
- 111111
- iloveyou
- master
- sunshine
- ashley
- bailey
- passw0rd
- shadow
- 123123
- 654321
- superman
- qazwsx
- michael
- football
چەند زانیاری چۆکە لە بارەی پاسوۆرد و وشەی نەهێنی :
لە چەند شێوە وشە کەلک وەر گرن وەکوو (#, $, *, etc…) هەر وا رەقەم و پیتی تایبەت .
لە یەک وشەی نەهێنی بۆ چەند سایت کەلک وەرمەگرن .
ئەگەر پاسوۆردەکانتان لە بیر دەکەن بە شێوەیەکی ئاسایی لە شوێنک بنووسن .
وشەی نەهێنیتان بە کەس مەڵێن ، ئەگەر بڵاو بووە حەتمەن بیگۆڕن .
by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 22, 2012 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
فێردەبین کە چۆن ناوی سیسته‌می ماکینتۆش بگۆرین
ماکینتۆش تایبەت بە کۆمپیوتەرەکانی ئەپێڵە .
۱.Finder
۲.Devices
۳.Macintosh HD
۴.User
۵.System Preferences
۶.Users & Groups
۷.Click the lock to make change
۸.Password
۹.Unlock
۱۰.Admin
۱۱.Advanced Options
۱۲.Choose