by هوشیار | تشرینی دووەم 23, 2011 | ویندۆز
ئەم فێرکاریە تایبەتە بە هاک و ئەمنیەت بە گشتی بۆ وەی کە هەموو کەس بە ئاسایی لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر کەلک وەر گرێ ، بریتیە لە:
هاک چیە ؟
هاکەر کێ یە؟ ئایا هاکەری چاک و خراپمان هەیە؟
چۆن بە ئینتەرنێت پەیوەندی دەگرین ؟
رێگا گشتییەکانی هاک
چۆنییەتی پاراستنی خۆمان لەم رێگایانە ؟
بەش بە بەش باسی زۆربەی هەلەکانی تایبەت بە هاک و ئەمنیەت دەکەین .
بە رای ئێمە بە زانین و فێربوونی ئەم چەند شتە ئاسانە دەتوانین تا حەدێکی زۆر خۆمان لە هاک بپارێزین
داگرتنی فایروالی کۆمۆدۆ
by هوشیار | تشرینی یەکەم 23, 2011 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
بۆ درۆست کردن ئەدیت کردنی وێنەکانمان پێویستیمان بە چەند پرۆگرامە ، بۆ تەماشا کردنی وێنەکانمان لە یەک شوێن پێویستیمان بە پرۆگرامی ترە ، بۆ مۆنتاژ و درۆست کردنی ڤیدیویەک لە وێنەکانمان پێویستیمان بە پرۆگرامێکی ترە و تەواوی ئەم پرۆگرامانە پێویستیان بە زانیاریەکی زۆرە ، بەلام فێربوون پرۆگرامێکتان پی دەناسینێ کە بتوانن بە ئاسایی تەواوی ئەم کارانە بە یەک پرۆگرام بکەن .
پیکاسا پرۆگرامێکە لە لایان کۆمپانیای گۆگل بۆ وەی کە بتوانین بە ئاسانی لە ناو وینەکانی کۆمپیوتەرمان بگەرەین ، هەموویان لە یەک شوێن تەماشا بکەین کەلکی زۆر باش و گرینگ کە ئەم پرۆگەامە هەیەتی بۆ ئێدیت کردن و گۆرانکاری لە سەر وێنەکانمانە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان بێ وەی کە هەلەمان هەبێ یان پیویست بێ لە فۆتۆشاپ پرۆفێشنال بین و کەلک لە پرۆگرامی بە هەلە وەر گرین ، لەم ڤیدیودا فێر دەبین کە چون وێنەکانمان بگۆرین و هەر وا ڤیدیویەکی مۆنتاژ کراو لە وێنەکانمان درۆست بکەین .
by هوشیار | تشرینی یەکەم 10, 2011 | ویندۆز
دەتوانن بە یەک کلیک ویندۆزتان لە شتی زیادی و بێ کەلک خاوێن کەنەوە
خێرا کردنی ویندۆزتان بۆ وەی سۆرعەتی زۆرتر بێ و بە شێوەیەکی خێرا تر رۆشەن بێ و خامۆش بێ
ئەم پرۆگرامە بەشەکانی زیادی و بەخۆرایی ویندۆز یان ئەم فایلە بێ کەلکانە کە لەناوە کۆمپیوتەرتان هەیە دەسرێتەوە
ناو سی پی یو و رام خێرا دەکا و زۆر شتەکان کە بێ کەلکن دەسرێتەوە .
جێگایەکی زۆرتر لە ناو هاردیسکەکەتان درۆست دەبێ،
by هوشیار | تشرینی یەکەم 1, 2011 | ئافیس, ویندۆز

بە داخەوە زۆر لە ئێمە بۆ نووسینی کوردی لە ناو کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و فەیسبوک لە زمانی عەرەبی کەلک وەر دەگرین
ئەم فێرکاریە بۆ لە ناو بردنی ئەو هەڵەیەیە تا چی تر بە زمانی عەرەبی نەنووسین و بتوانین بە زمانی شیرینی کوردی بە بێ هەڵە بنووسین.
ئەم زانیاریە بۆ ویندۆزی ٧
تکایە ئەم زانیاریە بلاو بکەنەوە با هەمومان بە کوردی بنووسین.
(زیاتر…)
by هوشیار | حوزەیران 29, 2011 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
: لەم ڤیدیۆیەدا دەربارەی چۆنییەتی ئیش کردن بە پرۆگرامی (جێت ئاودیۆ) باس دەکەین کە دەتوانین ئەم سوودانەی لێ وەرگرین
١-گوێ گرتن لە دەنگ و گۆرانی
٢-گۆرانی و فۆرماتی دەنگەکان
٣-وەرگرتنی دەنگەکانی کە کۆپی ناکرێن چۆن بە ئائۆدیو لە سەر سیدی رایت کراوە
٤-برین و میکس کردنی دەنگ و گۆرانی
by هوشیار | حوزەیران 12, 2011 | ئەولەهی, کۆمپیوتەر

بە دوای وەی کە گرۆپی هەکێر “دزی ئینتەرنێتی” بە ناوی ویکی کورد لە کوردستان بۆ هەک کردن و خراپکاری لە ناو گەلی کورد پەیدا بۆوە بۆئێمە گرینگە کە فێربین چۆن لە ناو ئینتەرنێت دا ئاگاداری خۆمان بین ، تکایە ئەم نۆوسراوە تماشا بکەن و بە بەرادەرانتان را بگێنن
بە داخەوە ئەو گرۆپە چەند شوێنی حکومەتیان هەک کردوە ، هەر وا ترۆجان “پرۆگرامی جاسوسی” و “وایرۆس” یان چاک کردۆوە کە دەتوانی دێیتاکانی ناو کۆمپیوتەری ئێمە بدزی یان خراپیان بکا ، وایروسەکەیان دەتوانی سی پی یو و هارد دیسکی بسوتێنێ
با فێربین کە چۆن نەهێلین کەسێک رێگا پەیدا بکا بۆ ناو کۆمپیۆتەرمان
١- ئەول ئیشی کە هەمۆمان دەبێ بیکەین ئەوەیە کە فایروالەک دابەزێنین ، فایروال زۆرن کە باشترینیان ئەوەیە کۆ بۆ کۆمپیۆتەری خۆمان نۆسرا بێ وەکۆ “سێکیور کورد” یان دەتوانین لە کاسپر سکی یان ناد٣٢ یان مەک ئافی کەلک وەر گرین ، گرینگە کە ئنتی وایرۆسمان بە رۆژ بێ
٢-لە ناو یاهۆ مەسێنجێر یان ئیمەیل هیچ فایلەک لە هیچ کەسێک وەر نەگرین ، چۆنکی ئەم ویرۆسانە بە خۆیان پەخش دەبنەوە و شاید بەرادەرکانیشمان ئاگادار نەبن
لە ناو فەیس بۆک دەتوانن وینە یان ویدۆ کان ببئنن یا چەت بکەن چونکی فەیس بۆک بە کەس ئیجازە نادا کە ویروس دابنێ
٣-ئەگەر پێویستئتان بە ئینتەرنێت نیە وەسل مەبن ، چۆنکی بۆ ناردنەوەی دێیتاکانی ئێوە بۆ خراپکارەکە ئینتەرنێت لازمە
٤-دەیتاکانتان یا رەمز گزاری بکەن یا لە شوێنەکی تر وکۆ هارددیسکی ئکستێرنال یان فلەش یان دی وی دی رابگرن
٥-هەر ٣-٤ رۆژ جارێک بە ئانتی وایرۆسەک تەواوی هارددیسکی خۆو سکەن بکەن
٦-ویندۆز یا هەر ئۆپرییشن سیستێمەک کە کەلکی لێ وەر دەگرێن بە رۆژ بکەن و پەچەکانی سێکیوریتی لە کۆمپانیاکانی سێکیۆریتی وەر گرن
٧-براوسێرەکانۆ هەمیشە بەرۆژ کەن : ئەمە شێوەی بە رۆژ کردنی ٢ براوسێری ئینتەرنێتە
ئینتەرنێت ئیکسپلۆردەگەل بەرۆژ کردنی ویندۆز بەخۆی بە رۆژ دەبێتەوە
MOZILLA FIREFOX

GOOGLE CHROME

بە داخەوە ئەگە ئەو گرۆپە مۆستەقیم حەملە بکەن بە سەختی پێشیان دەگرترە ، ئینجا ئەگە دێتای مهم تان هەیە ، یان ئیشەکی تایبەت و مەحرەمانەو هەیە حەتما دەگەل كەسێک کە ئیشی سێکیۆریتیە دەکا قسە بکەن ، تا ئەو کەس فایروالەکی تایبەتۆ بۆ بنویسی و مانگێ دۆ چەل کۆمپیۆتەرتان سێکیۆر کاتن و ریگاکانی تازەی ئەو گرۆپە خەتەرناکە بە فایروال و ئانتی وایرۆس بناسێنێ
گرۆپی فێربوون ئەگەر کاتی هەبێ فایروالێکی تایبەت بۆ سێکیۆریتی دیتاکان بە زۆیی ساز دەکا. بۆ ٣٠ رۆژ دایدەنەین کە ئێوە کەلکی لێ وەر گرێن