چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

سڵاو بەڕێزان
من فەرشادم لە بەشی ئەولەهی گروپی هوشیار
لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات
لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت.
Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە.
Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن.
یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن:
• پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن
• تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت)
• WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ
• بەکارهێنای MAC Filter
• بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi
• بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت
• دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت
ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت.
هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن .
ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن

بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

ئێڤه‌رنۆت (EverNote) چیه‌؟؟

ئێڤه‌رنۆت (EverNote) چیه‌؟؟


ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌که‌ بۆ نوسینی تێبینی ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت به‌رنامه‌یه‌کی ئاسایی نیه‌ بۆ به‌کارهێنان! هه‌روه‌ها زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی تێدایه‌
له‌ رێگای ئێڤه‌رنۆت بابه‌ته‌ گرینگه‌کانتان ئه‌شارێته‌وه‌ و تێبینی تۆمار ده‌کات ئه‌تونن به‌سته‌ر دابنێن،ئه‌تونن تاگ دابنێن .هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت له‌ ویب سایتی به‌رنامه‌که‌ش تێبینیه‌کانتان بنوسن یاخود ده‌ست کاری بکه‌ن یان هاوبه‌شی (Share) بکه‌ن.

ئێڤه‌رنۆت تێبینیه‌کانتان به‌ فۆرماتی (html,xml) ئه‌شارێته‌وه‌ وه‌ چ کاتێک بتانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ هاورێکانتان هاوبه‌شی (Share) پێ بکه‌ن.
کاتێک به‌ رواڵه‌ت سه‌یری به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ئه‌که‌یت وا هه‌ست ئه‌که‌یت به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌یه‌ به‌ڵام کاتێک به‌کاری ئه‌هێنی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که‌ به‌رنامه‌یه‌کی زۆر گرنگه‌.
به‌ رێگای به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت هه‌ر کاتێک بتانه‌وێ ئه‌تونن لاپه‌ره‌ی (Web,E-mail-Message,note,Address,blag) په‌یام، تێبینی ، ناونیشان ، هه‌روه‌ها بلاگه‌کانتان به‌ ئاسانی بیشاریته‌وه‌.
بێ گومان به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ نوسینی تێبینی به‌کار نایه‌ت به‌ڵکو له‌ هه‌مان کات دا به‌رنامه‌یه‌کی (رۆژ ژمێر ) یشه‌ ئه‌توانن وه‌ک هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی تری (رۆژ ژمێر ) به‌ ئاسانی به‌ کاری بێنن.
به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت ته‌نها بۆ کۆمپیوته‌ر به‌کارنایه‌ت به‌ڵکو بۆ(Windows Phone,iphone,ipod,Android,BlackBerry)به‌کار دێت

به‌رنامه‌ی ئێڤه‌رنۆت تاکو ( 40MB) به‌خۆراییه‌ به‌ڵام بۆ جێگای زیاتر ئه‌بێ (Full version -Pro) بیکرن

Mac

Windows Desktop

(Windows 8 (Touch

iPad, iPhone, iPod Touch

Android

BlackBeryy

Windows Phone

ئایتیوونز چیه ؟

ئایتیوونز چیه ؟

ئایتونس یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی ، ئەم خزمەتگوزاریە بریەتیە لە نەرمەواڵایەکی کۆمپیوتەر کە لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆز ی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێس ی ئەپڵ دێتە کارکردن ، بەهۆی ئەو نەرمەواڵەیە بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن دەست بەسەر

بەشێ لەبەرهەمەکانی ئەپڵ (ئایفۆن و ئیپاد و ئایپۆد) دابگرن و بتوانن زانیاری لەسەر وەربگرن وە هەر بەهۆی ئەم نەرمەواڵەیەشەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن نەرمەواڵە (ئەپلیکەیشن) و یاری و میوزیک و ڤیدیۆ و پەرتووک و چەندانی تر بۆ ئامێرەکەیان ڕەوانە جا ئەم ڕەنگاڵانە لە کۆمپیوتەرەوە بێت یان لەڕێگای کۆگاکانی ئەپڵ ەوە بێت! بەڵام بەو مەرجەی پێشتر ئامێرەکیان هاوپەیوەست کردبێت بە کۆمپیوتەرەکە ، جگە لەوەش لە ئایتونس بەکارهێنەران دەتوانن نوێترین گۆرانی و میوزیک و یاری و ئەپلیکەیشن داگرن لە کۆگاکانیدا جگەوە لەوەش بەهۆی ئایتوسنەوە بەکارهێنەران دەتوانن گوێ لە پەڕگەی دەنگی بگرن وە بەجیاش وە سەیری پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ بکەن وە لەڕێگای ئایتووس بەکارهێنەرانی دەتوانن گوێ لە ڕادیۆکانی جیهانی بگرن وە دەشتوانن سەیری پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکان بکەن لەهەمووشی گرینگتر بەهۆی ئەم ئایوونس دەتوانرێ ئامێرەکانی ئەپڵ باک ئەپ و ڕیستۆر کرێنەوە واتا گەڕاندنەوەی ئامێرەکەیە بۆ باری پێشوو! وە بەشێک لە پەڕگەکانی ئایتوونس بەپارەن و پێویستیان بەکارتی تایبەتی هەیە بۆ کڕینیان لە بازاڕگاکانی جیهان هەن ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٢٣ زمانی جیهانی هەیە و کێشی نەرمەواڵەکەش تەنیا ١٢٦ مێگا بایتە و یەکەم وەشانی ئەم ئامێرەش لە ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠١ هاتە وەشاندن .

itunes

سەرچاوە  ویکیپیدیا

گۆرینی ناوی سیسته‌می ماکینتۆش

گۆرینی ناوی سیسته‌می ماکینتۆش

 ————————————————————————————————–

فێردەبین کە چۆن ناوی سیسته‌می ماکینتۆش بگۆرین

ماکینتۆش تایبەت بە کۆمپیوتەرەکانی ئەپێڵە .

۱.Finder

۲.Devices
۳.Macintosh HD
۴.User
۵.System Preferences

۶.Users & Groups

۷.Click the lock to make change
۸.Password
۹.Unlock
۱۰.Admin
۱۱.Advanced Options

۱۲.Choose

 

چۆنیەتی پەخشکردنی ئینتەرنێت لە ڕێگەی بەرنامەی Connectify

چۆنیەتی پەخشکردنی ئینتەرنێت لە ڕێگەی بەرنامەی Connectify

————————————————————————————————–

(Connectify) بەرنامەیەکی ویندۆزە بەکاردێت بۆ دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل (Wireless access point) لە کۆمپیوتەردا. بە دروستکردن و چالاک کردنی ئەم خاڵە، ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) بۆ نموونە مۆبایل دەتوانن پەیوەندی بگرن بە کۆمپیوتەرەکەتەوە. لەم بابەتەدا بە بەکارهێنانی بەرنامەی (Connectify) خاڵێکی دەستپێگەیشتنی بێتەل لەسەر لاپیۆپێک کە ویندۆز حەوتی لەسەر دامەزراوە، دروست دەکەین. پاشان لە ڕێگەی مۆبایلێک کە تایبەتمەندی (Wi-Fi) هەبێت پەیوەندی دەگرین بە خاڵی دەستپێگەیشتن بۆ ئەوەی هەردوو ئامێرەکە (لاپتۆپ و مۆبایل) سوود لە یەک هێلی ئینتەرنێت وەرگرن.

لەم فێرکارییەدا هێلی ئینتەرنێتی ڕێبەر کویک بەکاردێنین بۆ پەخشکردن و هەروەها مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنین بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت.

هەنگاوی یەکەم: داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەی Connectify.

سەرەتا لەم بەستەرەی خوارەوە بەرنامەی (Connectify) داگرە.

داگرتن

دوای داگرتن، بەرنامەکە لە (zip) دەربێنە ئینجا دوو کرتە بکە لەسەر بەرنامەکەو پاشان وەک ئەم وێنانە بەرنامەکە دامەزرێنە.

کەمێک چاوەڕوان بە…

کرتە بکە لەسەر (Finish).

ئێستا چاوەڕوان بە تا کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێتەوە.

هەنگاوی دووەم: دروستکردنی خاڵی پەخشکردنی ئینتەرنێت.

ئێستا بەرنامەی (Connectify) بکەرەوە، ئینجا وەک ئەم وێنەیە خاڵێکی پەخشکردن دروست بکە.

دڵنیا بە کە بێتەل (Wireless) ـی کۆمپیوتەرەکەت چالاکە.

وەک دیارە خانەی یەکەم تایبەتە بە نووسینی ناوێک بۆ خاڵی پەخشکردن، هەروەها لە خانەی دووەمدا تێپەڕەوشەیەک بنووسە بۆ ئەوەی خاڵی پەخشکردنەکەت پارێزراو بێت و تەنها ئەو ئامێرانە پەیوەندی بگرن بەم خاڵی پەخشکردنەوە کە ئەم تێپەڕەوشەیە دەنووسن. لە خانەی سێیەمدا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە، وەک لە وێنەی سەرەوە دیارە کە (Automatic) هەڵبژێردراوە، ئەمەش وا دەکات بەرنامەکە خۆکارانە جۆری ئەم هێلە بدۆزێتەوە کە بەکاریدێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. بەڵام ئەگەر هیچ هێلێک نەدۆزرایەوە، ئەوا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە.
پاش ئەوەی زانیارییەکانت نووسین، ئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Start Hotspot).
دوای کەمێک چاوەڕوانی خاڵی پەخشکردنەکە ئامادە دەبێت بۆ پەیوەندی گرتن لەلایەن ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) ـیەوە.

هەنگاوی سێیەم: پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن لە ڕێگەی مۆبایل

لەم هەنگاوەدا مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنم بۆ پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن. ئەم پەیوەندی گرتنەش بە هەنگاوی زۆر ئاسان جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ لە هەر جۆرێکی تر بێت، ئەوا پێموایە هەنگاوەکانی بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکەیت.
سەرەتا لە مۆبایلەکەتدا (Wi-Fi) چالاک بکە و گەڕانێک بکە بۆ دۆزینەوەی خاڵی پەخشکردن.

وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە مۆبایلەکەم ئەو خاڵی پەخشکردنەی دۆزیەوە کە لە هەنگاوی دووەمدا دروستم کرد.

ئێستا کە خاڵی پشکنین دۆزرایەوە ئەوا هەوڵی پەیوەندی گرتن بدە. کاتێک ناوی خاڵی پەخشكردنەکە هەڵدەبژێریت بۆ پەیوەندی گرتن، داوای نووسینی تێپەڕەوشە دەکات، تۆش ئەو تێپەڕەوشەیە بنووسە کە لە هەنگاوی دووەمدا نووسیوتە.

دوای نووسینی تێپەڕەوشە، کەمێک چاوەڕوان بە تا پەیوەندیگرتنەکە سەرکەوتوو دەبێت.

ئێستا بە سەرکەوتوویی پەیوەندی کرا بە خاڵی پەخشکردن.

ئێستا ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەت سەیری بەرنامەی (Connectify) بکەیت، دەبینیت ئەو ئامێرەی پەیوەندی گرتووە دەردەکەوێت.

کۆتایی

ئەوەی لەم وانەیە خرایە بەرچاو دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل بوو لەسەر لاپتۆپ کە سیستەمی ویندۆز حەوتی لەسەرە، بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی (Connectify). پاشان باسمان لە پەیوەندی گرتنی مۆبایل کرد بە خاڵی دەستپێگەیشتنەکە. ئەوەی جێگەی سەرنجە کە جگە لە پەخشکردنی ئینتەرنێت دەتوانیت پەڕگەی و ڕەنگاڵە پەخش بکەیت و بۆ ئامێرەکانی تری بنێریت کە پەیوەندیان بەستووە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت.

زۆربەى زۆرى ئەو کۆدانەى لە ران Run بەکاردێن بۆ ویندۆز ٧

زۆربەى زۆرى ئەو کۆدانەى لە ران Run بەکاردێن بۆ ویندۆز ٧

 ————————————————————————————————–

temp : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی

%temp% : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
recent : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
Prefetch : ئەو فایلانەی زیادن لە كۆمپیوتەرەكەت دەتوانی دلێتیان بكەی
accwiz : زیادكردنی هەندی مواسەفاتی دیسكتۆپ

hdwwiz.cpl : زیادكردنی پارچەی ڕەقی كۆمپیوتەر
appwiz.cpl : بۆ هینانی ویندۆی فرێدانی بەرنامە كان
wuaucpl.cpl : بۆ ویندۆ نوێكردنەوە
fsquirt : ناردنی فایل بە هۆی بلوتوس
calc : بۆ هێنانی حاسیبە
certmgr.msc : ئەندامەكانی ویندۆز
charmap : بۆ هێنانی ڕەمزی كۆدەكانی كۆمپیوتەر
chkdsk : بۆ پشكنینی بەشەكانی كۆمپیوتەر
clipbrd : ئەو نوسراوانەی كۆپی دەكەی لەم ویندۆیە نیشان دەدات
dcomcnfg : بنچینەی خزمەتگوزاری
compmgmt.msc ; بەڕێوەبەری كۆمپیوتەر
control : كردنەوەی كۆنتڕۆڵ پەناڵ
timedate.cpl : كردنەوەی ویندۆی كات
write : بۆ كردنەوەی وۆردپاد
tourstart : چون بۆ ناو ویندۆ
winver ; بۆ زانینی ڤیرژینی ویندۆزەكەت
wupdmgr : بۆ نوێكردنەوەی ویندۆزەكەت بە ئەنتەرنێت
syskey : دانانی ژمارەی نهێنی بۆ ویندۆزەكەت زۆر گرینەگە
wiaacmgr : تایبەتە بە كردنەوەی سكانەر بۆ داخیل كردنی وێنه هتد…‌.
msmsgs : بۆ كردنەوەی ویندۆز مەسێنجەر
wmplayer : بۆ خوێندنەوەی دەنگ و ڕەنگ.
magnify : بۆ گەورە كردنی بە شێك لە ویندۆ
explorer : بۆ كردنەوە و دۆزینەوەی فایلەكان و ڕێكخستنی فایلەكان.
wabmig ; گۆڕینی ناونیشانی فایلەكان لە هەر شوێنی بی.
wab : داخیل كردنی ناونیشانی فایلەكان ئەوەی دەتوێت.
utilman : بۆ یارمەتیدانی كۆمپیوتەر و هێنانی كیبۆرد سكرین و گەورەكردنی بەشێك
nusrmgr.cpl : دانانی یۆزەر بۆ ویندۆزەكەت .
telnet : بۆ ئاڵو گۆڕكردنی فایل لە دۆز
taskmgr : كردنەوەی تاسك مانیجەر
sysdm.cpl : زانیاری لەسەر ویندۆز
msinfo32 : هەموو زانیاریەكت پێ دەدات لەسەر كۆمپیوتەر هارد وێر و سۆفت وێر.
msconfig : لەم ویندۆیە دەتوانی بەشێك لە ویندۆ دەستكاری بكەی
cliconfg : بۆ كردنەوەی ویندۆی كیوال
shutdown : بۆ بۆكوژاندنەوەی ویندۆز
services.msc ; خزمەت گوزاری ویندۆز
ntmsoprq.msc : زیادكردنی سیدی روم دیڤیدی روم
mstsc : پێكەوە بەستانی دوو كۆمپیوتەر لە هەر شوێنی بێ
regedit : كردنەوەی رێجستری كۆمپیوتەر
eudcedit : كردنەوەی ڕەمزەكانی بەرنامەیەكە لە وێندۆز هەیە زۆر گرینگه
‌powercfg.cpl كردنەوەی وەزەی ویندۆز
dialer : پەیوەندی لە تەلەفزیۆنەوە بۆ كۆمپیوتەر
perfmon : بۆ زانینی حاڵی كۆمپیوتەرەكەت
osk : كردنەوەی كیبۆرد سكرین
packager : كردنەوەی ژمارەی پاكەتەكان
conf ; بەستنەوەی دوو كۆمپیوتەر بە ئەنتەرنێت
main.cpl : تایبەتە بەلاپتۆپ بۆ ئیشپێ كردنی بێ ماوس
moviemk : كردنەوەی موڤ مەیكەر
winchat : كردنەوەی ویندۆی قسەكردن
verifier : بۆ ئاشكراكردنی پێناسنامە‌كان
migwiz : بۆ پێكەوە بەستانی دوو كۆمپیوتەر بەهۆی كارتی مۆدۆم
sigverif : چارەسەری فایلەكان بە سۆفت وێر
hypertrm : ناردنی فایل لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ كۆمپیوتەرێكەوە لە هەر شوێنێ بی
iexpress : ئاشكراكردنی فایل
ciadv.msc : ناوەڕۆكی فایلە كان زۆر بە ئاسانی