by Farshad | شوبات 25, 2017 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, ئەولەهی, بەکەڵک, پێشنیاری ئێمه, فێرکاری ڤیدیۆ, کۆمپیوتەر, هاکی وای فای
سڵاو بەڕێزان
من فەرشادم لە بەشی ئەولەهی گروپی هوشیار
لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات
لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت.
Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە.
Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن.
یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن:
• پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن
• تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت)
• WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ
• بەکارهێنای MAC Filter
• بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi
• بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت
• دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت
ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت.
هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن .
ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن
بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.
by shirin | مارس 16, 2013 | ئەولەهی, کۆمپیوتەر
ئەگەر دەتانەوێ بزانن کە کێ چ کاتێک هاتووە ناو کۆمپیوتەرتان ، دەتوانن ئەم نووسراوە بخوێنەوە . بۆ ئەم کارە ئێمە لە رێجیستری کۆمپیوتەر کە لە ویندۆز دەتوانین دەستمان پێ بکەوە کەلک وەردەگرین ، تکایە ئەگەر بە سوود بوو هاورێکانتان بێ بەش مەکەن .
هەوەڵ ستارتی ویندۆزتان بکەنەوە لە بەشی سێرچ gpedit.msc تایپ بکەن و ئینتەر لێ بدەن.
پاشان لە بەشێ فۆلدێرەکان ئەم رێگایە دوا بکەن:
Local Computer Policy _ Computer Configuration _ Windows Settings _ Security Settings _ Local Policies _ Audit Policy

لەسەر Audit logon eventsدۆجار کلیک بکەن و پاشان تیکی لای Success و Failure لێ بدەن و Ok بکەن.

ئێستا دەبێ Event viewer بکەنەوە و بۆ ئەم کارە لە مێنۆی ستارت نووسراوەکەی سێرچ بکەن “بینووسن و ئینتەر بکەن”.

ئێستا بچوون بۆ ئەم ڕێگایە:
لە ناوڕاستی ویندۆوەکە دەتوانن Event تەماشا بکەن. ئێستا بەشی Event دواکەوت بکەن ، بگەرێن لە دوای ئەمانەی کە Event ID ۴۶۲۴ بێ. پاشان دوای دابل کلیک کردن لە سەر هەرکەم دەتوانن ناوی ئەندامایەتی و کاتی ژۆرکەوتنیان تەماشا بکەن. ( پێش دۆبار کلیک کردن باشترە تەماشای کات بکەن ، تا ئەو کات کە دەتانەوێ بزانن هەڵبژێرن . )


by shirinn | تشرینی یەکەم 25, 2012 | ئنتەرنێت, ئەولەهی, ئەولەهی, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
خراپترین وشەی نەهێنی دنیا کە لە لایان مەشەیبل خڕ کراویتەوە ، وبە ئاسانی هاک دەکرێن ، ژۆمارە مۆبایل و تلێفۆن و نازانم ناسنامە و ئایدی و ناوی منالەکانمان پێ زیاد بکەن:
- password
- 123456
- 12345678
- qwerty
- abc123
- monkey
- 1234567
- letmein
- trustno1
- dragon
- baseball
- 111111
- iloveyou
- master
- sunshine
- ashley
- bailey
- passw0rd
- shadow
- 123123
- 654321
- superman
- qazwsx
- michael
- football
چەند زانیاری چۆکە لە بارەی پاسوۆرد و وشەی نەهێنی :
لە چەند شێوە وشە کەلک وەر گرن وەکوو (#, $, *, etc…) هەر وا رەقەم و پیتی تایبەت .
لە یەک وشەی نەهێنی بۆ چەند سایت کەلک وەرمەگرن .
ئەگەر پاسوۆردەکانتان لە بیر دەکەن بە شێوەیەکی ئاسایی لە شوێنک بنووسن .
وشەی نەهێنیتان بە کەس مەڵێن ، ئەگەر بڵاو بووە حەتمەن بیگۆڕن .
by هوشیار | تەموز 24, 2012 | ئەولەهی, کۆمپیوتەر
مایکرۆسۆفت زۆڕی هەوڵ داوە کە ویندۆز بە هیچ شێوەیەک هاک نەکرێ بەڵام هەمیشە هاکێرەکان ڕێگای نوێ دەدووزنەوە.
زۆر کات پێش دێ کە وشەی نەهێنی یان پاسوۆردمان لە بیر دەکەین و ناتوانی بچینە ژۆرەوەەی ویندۆز ئەم فێرکاریە ڕێگای
ژۆرکەوتنی ویندۆز بە پاسوۆردی کە خوومان دووبارە هەڵدەبژێرین . با لەگەل یێک دەست پێ بکەین:
هەوەل DVD ویندوز ۷ دابنێن بۆ کۆمپیوتەرتان و پاش restartکردنی کۆمپیوتەرتان ،بە DVD کۆمپیوتەرەکەتان بێنە سەرێ .پاش ئەمەی کە پەڕی دابەزاندنی ویندۆز هاتە سەر، دۆکمه Next لێ بدەو لە پەری داهاتوو Repair your computer هەڵبژێرە.


لە ئەم پەرە ویندۆزئ ٧ هەڵبژێرە و دۆکمەی Next لێ بدە و لە پەری تر ، لە سەر Command Prompt کرتە بکە.

پاش پێ بوونی cmd،دەبێ پێش ئەمەی کە فایلێک گۆڕانکاری بکەین ، لە شوێنەکی تر بەکئاپ یان پشتیوان هەڵگرینەوە .بۆ ئەم کارە کۆدی خوارەوە لە دۆس بنووسە:
تەنها ئەمم خەتەی کە بە شێوی خوارەوە نووسراوە و پاشان ئینتەر و دوای yes بنووسە و ئینتەر بکە.
copy c:windowssystem32sethc.exe c

ئێستا دەبێ فایلی تایبەت بە cmdکۆپی بکەین . بۆ ئەم کارە کۆدی خوارەوە بنووسە و ئینتەرو پاشان yes بنووسن و ئینتەر بکەن :
copy c:windowssystem32cmd.exe c:windowssystem32sethc.exe

پاشان بەرنامەی cmd ببەستن ، Restart لە پەری ئێستا هەڵبژێرە ،ویندۆز دووبارە پێ دەکرێ . کاتێک پەڕی خێرهاتن هات و داواقی پاسوۆردی کرد ، دۆکمەی Shiftلە کی بۆردا ۵ بار لێ بدە تا پەڕی command prompt بە شێوەی بەڕیوبەر ، دیار کرێ .
ئێستا کەتی گۆڕینی پاسوۆردی ویندۆزە بۆ ئەم کارە کۆدی خوارەوە بنووسن :لە جێی NewPassword ئەو پاسوۆرد کە پێتان خۆشە بنووسن:
net user administrator NewPassword
پاشان بەرنامەی cmd ببەستن، بە پاسوۆردی نوێ بروونە ناو ویندۆز!
دوایی کار دەبێ sethc.exe کە بەکئاپمان لێ هەڵگرتبوو بگەڕێنینەوە بۆ جێگای خۆی .بۆ ئەم کارە دووبارە ریستاری بکەن DVD ویندوزبخە سەرەوە و دووبارە Repair your computer پەڕی cmd نیشان دڕا کۆدی خوارەوە بنووسەو ئینتەر بکە:
copy c:sethc.exe c:windowssystem32sethc.exe
دوایی کارمان دووبارە ریست کردنەوەی کۆمپیوتەرمان پاش پێ کردن ئەتوانن بە پاسوۆردی خووتان بەڕیوبەری ویندۆزتان بن.
هیوادارین بە سوود بووبێ !
by هوشیار | حوزەیران 12, 2011 | ئەولەهی, کۆمپیوتەر

بە دوای وەی کە گرۆپی هەکێر “دزی ئینتەرنێتی” بە ناوی ویکی کورد لە کوردستان بۆ هەک کردن و خراپکاری لە ناو گەلی کورد پەیدا بۆوە بۆئێمە گرینگە کە فێربین چۆن لە ناو ئینتەرنێت دا ئاگاداری خۆمان بین ، تکایە ئەم نۆوسراوە تماشا بکەن و بە بەرادەرانتان را بگێنن
بە داخەوە ئەو گرۆپە چەند شوێنی حکومەتیان هەک کردوە ، هەر وا ترۆجان “پرۆگرامی جاسوسی” و “وایرۆس” یان چاک کردۆوە کە دەتوانی دێیتاکانی ناو کۆمپیوتەری ئێمە بدزی یان خراپیان بکا ، وایروسەکەیان دەتوانی سی پی یو و هارد دیسکی بسوتێنێ
با فێربین کە چۆن نەهێلین کەسێک رێگا پەیدا بکا بۆ ناو کۆمپیۆتەرمان
١- ئەول ئیشی کە هەمۆمان دەبێ بیکەین ئەوەیە کە فایروالەک دابەزێنین ، فایروال زۆرن کە باشترینیان ئەوەیە کۆ بۆ کۆمپیۆتەری خۆمان نۆسرا بێ وەکۆ “سێکیور کورد” یان دەتوانین لە کاسپر سکی یان ناد٣٢ یان مەک ئافی کەلک وەر گرین ، گرینگە کە ئنتی وایرۆسمان بە رۆژ بێ
٢-لە ناو یاهۆ مەسێنجێر یان ئیمەیل هیچ فایلەک لە هیچ کەسێک وەر نەگرین ، چۆنکی ئەم ویرۆسانە بە خۆیان پەخش دەبنەوە و شاید بەرادەرکانیشمان ئاگادار نەبن
لە ناو فەیس بۆک دەتوانن وینە یان ویدۆ کان ببئنن یا چەت بکەن چونکی فەیس بۆک بە کەس ئیجازە نادا کە ویروس دابنێ
٣-ئەگەر پێویستئتان بە ئینتەرنێت نیە وەسل مەبن ، چۆنکی بۆ ناردنەوەی دێیتاکانی ئێوە بۆ خراپکارەکە ئینتەرنێت لازمە
٤-دەیتاکانتان یا رەمز گزاری بکەن یا لە شوێنەکی تر وکۆ هارددیسکی ئکستێرنال یان فلەش یان دی وی دی رابگرن
٥-هەر ٣-٤ رۆژ جارێک بە ئانتی وایرۆسەک تەواوی هارددیسکی خۆو سکەن بکەن
٦-ویندۆز یا هەر ئۆپرییشن سیستێمەک کە کەلکی لێ وەر دەگرێن بە رۆژ بکەن و پەچەکانی سێکیوریتی لە کۆمپانیاکانی سێکیۆریتی وەر گرن
٧-براوسێرەکانۆ هەمیشە بەرۆژ کەن : ئەمە شێوەی بە رۆژ کردنی ٢ براوسێری ئینتەرنێتە
ئینتەرنێت ئیکسپلۆردەگەل بەرۆژ کردنی ویندۆز بەخۆی بە رۆژ دەبێتەوە
MOZILLA FIREFOX

GOOGLE CHROME

بە داخەوە ئەگە ئەو گرۆپە مۆستەقیم حەملە بکەن بە سەختی پێشیان دەگرترە ، ئینجا ئەگە دێتای مهم تان هەیە ، یان ئیشەکی تایبەت و مەحرەمانەو هەیە حەتما دەگەل كەسێک کە ئیشی سێکیۆریتیە دەکا قسە بکەن ، تا ئەو کەس فایروالەکی تایبەتۆ بۆ بنویسی و مانگێ دۆ چەل کۆمپیۆتەرتان سێکیۆر کاتن و ریگاکانی تازەی ئەو گرۆپە خەتەرناکە بە فایروال و ئانتی وایرۆس بناسێنێ
گرۆپی فێربوون ئەگەر کاتی هەبێ فایروالێکی تایبەت بۆ سێکیۆریتی دیتاکان بە زۆیی ساز دەکا. بۆ ٣٠ رۆژ دایدەنەین کە ئێوە کەلکی لێ وەر گرێن