by Chiya Qadri | شوبات 2, 2013 | ئای ئو ئیس, مۆبایل
هیندێک زانیاری نەهێنی لە بارەی ئایفۆن و ئای ئۆ ئێس
۱- بۆگرتنی وێنه پهنجه لهسهر (ڤۆلیۆم بهتن) دابنێ

۲- بۆگرتنی وێنه پهنجه لهسهر (ڤۆلیۆم بهتن) دابنێ

۳- دروست کردنی ئهلبومێکی تازه (۱ ئیدیت ، ۲ ئهدد ، ۳ سهیڤ)

۴- دوایین وێنه که گرتوتانه له ههمان کات ئهتوانن سهیری بکهن

۵ – لا گهڵ هاتنی ئای ئۆ ئێس ۵ ئهتوانن ههڵهی وێنهکانتان چاک بکهن

by Chiya Qadri | شوبات 1, 2013 | ئەنیستاگرام, تۆڕی کۆمەڵایەتی
بهرنامهیهکه بۆ دابەش کردنی وێنه وه له ههمان کاتدا تۆرێکی کۆمهڵایهتیه ،،ئهم پرۆگرامه له مانگی ۱۰ ساڵی ۲۰۱۰ دهستی به کار کرد، که رێگه به بهکارهێنهر دهدات بۆ گرتنی وێنه و به کارهێنانی فیلتهری جوانکاری وێنه و دابەش کردنی له تۆره کۆمهڵایهتیهکانی فهیسبووک و تویتهر و زۆرانی تر.
نرخی داگرتنی بێ بەرامبەرە (Free) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕۆژانە 17 وێنە هەڵبژێرن و دەستکاری بالانسی ڕەنگی وێنە بکەن بۆ پێدانی هەستێکی جیاواز بە وێنەکە. کۆمپانیای تایبەت ئەوەی ڕاگەیاند کە ئینستەگرام باوی خۆی سەلماندووە بەوەی کە لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئێستا 2 ساڵی تێنەپەڕاندوەو خاوەنی نزیکەی 30 ملیۆن بەکارهێنەرە وە ڕۆژانە نزیکەی 5 ملیۆن وێنە باردەکرێت بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان…
داگرتن



by Chiya Qadri | کانوونی دووەم 31, 2013 | ئای ئو ئیس, مۆبایل
ئەگەر کاتێک بە سەرچووبی و پێویستیمان بە ئیمەیلەکانمان نەبێ ،نامانەوێ کەسی تر بیانبینێ لە ناو ئایفۆنمان ، بەم شێوەیە دەیانسڕینەوە




by Chiya Qadri | تشرینی یەکەم 19, 2012 | بەکەڵک, کۆمپیوتەر
————————————————————————————————–
(Connectify) بەرنامەیەکی ویندۆزە بەکاردێت بۆ دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل (Wireless access point) لە کۆمپیوتەردا. بە دروستکردن و چالاک کردنی ئەم خاڵە، ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) بۆ نموونە مۆبایل دەتوانن پەیوەندی بگرن بە کۆمپیوتەرەکەتەوە. لەم بابەتەدا بە بەکارهێنانی بەرنامەی (Connectify) خاڵێکی دەستپێگەیشتنی بێتەل لەسەر لاپیۆپێک کە ویندۆز حەوتی لەسەر دامەزراوە، دروست دەکەین. پاشان لە ڕێگەی مۆبایلێک کە تایبەتمەندی (Wi-Fi) هەبێت پەیوەندی دەگرین بە خاڵی دەستپێگەیشتن بۆ ئەوەی هەردوو ئامێرەکە (لاپتۆپ و مۆبایل) سوود لە یەک هێلی ئینتەرنێت وەرگرن.
لەم فێرکارییەدا هێلی ئینتەرنێتی ڕێبەر کویک بەکاردێنین بۆ پەخشکردن و هەروەها مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنین بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت.
هەنگاوی یەکەم: داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەی Connectify.
سەرەتا لەم بەستەرەی خوارەوە بەرنامەی (Connectify) داگرە.
داگرتن
دوای داگرتن، بەرنامەکە لە (zip) دەربێنە ئینجا دوو کرتە بکە لەسەر بەرنامەکەو پاشان وەک ئەم وێنانە بەرنامەکە دامەزرێنە.
کەمێک چاوەڕوان بە…
کرتە بکە لەسەر (Finish).
ئێستا چاوەڕوان بە تا کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێتەوە.
هەنگاوی دووەم: دروستکردنی خاڵی پەخشکردنی ئینتەرنێت.
ئێستا بەرنامەی (Connectify) بکەرەوە، ئینجا وەک ئەم وێنەیە خاڵێکی پەخشکردن دروست بکە.
دڵنیا بە کە بێتەل (Wireless) ـی کۆمپیوتەرەکەت چالاکە.
وەک دیارە خانەی یەکەم تایبەتە بە نووسینی ناوێک بۆ خاڵی پەخشکردن، هەروەها لە خانەی دووەمدا تێپەڕەوشەیەک بنووسە بۆ ئەوەی خاڵی پەخشکردنەکەت پارێزراو بێت و تەنها ئەو ئامێرانە پەیوەندی بگرن بەم خاڵی پەخشکردنەوە کە ئەم تێپەڕەوشەیە دەنووسن. لە خانەی سێیەمدا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە، وەک لە وێنەی سەرەوە دیارە کە (Automatic) هەڵبژێردراوە، ئەمەش وا دەکات بەرنامەکە خۆکارانە جۆری ئەم هێلە بدۆزێتەوە کە بەکاریدێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. بەڵام ئەگەر هیچ هێلێک نەدۆزرایەوە، ئەوا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە.
پاش ئەوەی زانیارییەکانت نووسین، ئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Start Hotspot).
دوای کەمێک چاوەڕوانی خاڵی پەخشکردنەکە ئامادە دەبێت بۆ پەیوەندی گرتن لەلایەن ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) ـیەوە.
هەنگاوی سێیەم: پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن لە ڕێگەی مۆبایل
لەم هەنگاوەدا مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنم بۆ پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن. ئەم پەیوەندی گرتنەش بە هەنگاوی زۆر ئاسان جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ لە هەر جۆرێکی تر بێت، ئەوا پێموایە هەنگاوەکانی بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکەیت.
سەرەتا لە مۆبایلەکەتدا (Wi-Fi) چالاک بکە و گەڕانێک بکە بۆ دۆزینەوەی خاڵی پەخشکردن.
وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە مۆبایلەکەم ئەو خاڵی پەخشکردنەی دۆزیەوە کە لە هەنگاوی دووەمدا دروستم کرد.
ئێستا کە خاڵی پشکنین دۆزرایەوە ئەوا هەوڵی پەیوەندی گرتن بدە. کاتێک ناوی خاڵی پەخشكردنەکە هەڵدەبژێریت بۆ پەیوەندی گرتن، داوای نووسینی تێپەڕەوشە دەکات، تۆش ئەو تێپەڕەوشەیە بنووسە کە لە هەنگاوی دووەمدا نووسیوتە.
دوای نووسینی تێپەڕەوشە، کەمێک چاوەڕوان بە تا پەیوەندیگرتنەکە سەرکەوتوو دەبێت.
ئێستا بە سەرکەوتوویی پەیوەندی کرا بە خاڵی پەخشکردن.
ئێستا ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەت سەیری بەرنامەی (Connectify) بکەیت، دەبینیت ئەو ئامێرەی پەیوەندی گرتووە دەردەکەوێت.
کۆتایی
ئەوەی لەم وانەیە خرایە بەرچاو دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل بوو لەسەر لاپتۆپ کە سیستەمی ویندۆز حەوتی لەسەرە، بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی (Connectify). پاشان باسمان لە پەیوەندی گرتنی مۆبایل کرد بە خاڵی دەستپێگەیشتنەکە. ئەوەی جێگەی سەرنجە کە جگە لە پەخشکردنی ئینتەرنێت دەتوانیت پەڕگەی و ڕەنگاڵە پەخش بکەیت و بۆ ئامێرەکانی تری بنێریت کە پەیوەندیان بەستووە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت.
by هوشیار | ئیلول 15, 2012 | تۆڕی کۆمەڵایەتی, فەیسبۆک
————————————————————————————————–
زۆر جار لە ناو سایتی فێربوون باسی نەهێنی کردنی هاورێکانمان کردووە ، بەڵام هاورێیان دووبارە داوایان کردووتەوە ، ئەم فێرکاریە بە ڤیدیۆیە کە ئاسانتر کەلکی لێ وەر بگرن ، بە هیوای سەرکەوتنتان
فێربوون و زانیاری