چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

چونیه‌تی هاك كردن و ئه‌من كردنی وایفای به‌ ڤیدیو به‌شی ١

سڵاو بەڕێزان
من فەرشادم لە بەشی ئەولەهی گروپی هوشیار
لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات
لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت.
Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە.
Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن.
یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن:
• پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن
• تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت)
• WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ
• بەکارهێنای MAC Filter
• بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi
• بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت
• دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت
ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت.
هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن .
ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن

بۆ بینینی بەشەکانی تری ئەم فێرکاریە دەتوانن لە سەر ئەم بەشە کرته بکەن.

٣ زانیاری به‌ كه‌لكی ئینستاگرام به‌ كوردی

٣ زانیاری به‌ كه‌لكی ئینستاگرام به‌ كوردی

له‌م فێركاریه‌ باسی هیندێك زانیاری گرنگ و به‌كلكی ئینستاگرام ده‌كه‌ین.

چونیه‌تی سڕینه‌وه‌ی هیستوری گه‌ڕانی ناو #ئینستا تا كه‌س نه‌توانێ بزانێ چیمان كردووه‌.

چونیه‌تی ئاگادار بوون له‌ دوایی بابه‌ته‌كانی هاورێكانتان.

فیلته‌ری زیاتر بو وێنه‌كانی ئینستاگرام.

چەند خاڵەکی بە کەڵک بۆ ئەولەهی (Security) تلگرام

چەند خاڵەکی بە کەڵک بۆ ئەولەهی (Security) تلگرام

 

icon بەستەری ڤیدیو ئەولەهی تلگرام