گرنگ:پرایڤسی فەیسبووک  ٢٠١٣

گرنگ:پرایڤسی فەیسبووک ٢٠١٣

هیندێک گۆڕانکاری نوێ بۆ ئەمنیەت و پرایڤسی فەیسبووک درووست کردووە تا بە ئاسانی هەر گۆڕانکاریەک کە پێمان خۆش بێ بەسەر پرایڤسیمان بێنین .

لەم فێرکاریەدا باسی پاریڤسی و تواناکانی نوێمان دەکەین لە ناو فەیسبووک
ئەم توانا زیادکراوانا زۆر باشن و پێویستە هەموومان بیزانین و گرنگە کە کەلکی لێ وەر بگرین .

تکایە ئەگەر فێرکاریەکە بە کەلک بۆ هاورێکانتان بەشدار بکەن تا ئەوانیش سوودی لێ بەرن!

 

چۆنیەتی پەخشکردنی ئینتەرنێت لە ڕێگەی بەرنامەی Connectify

چۆنیەتی پەخشکردنی ئینتەرنێت لە ڕێگەی بەرنامەی Connectify

————————————————————————————————–

(Connectify) بەرنامەیەکی ویندۆزە بەکاردێت بۆ دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل (Wireless access point) لە کۆمپیوتەردا. بە دروستکردن و چالاک کردنی ئەم خاڵە، ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) بۆ نموونە مۆبایل دەتوانن پەیوەندی بگرن بە کۆمپیوتەرەکەتەوە. لەم بابەتەدا بە بەکارهێنانی بەرنامەی (Connectify) خاڵێکی دەستپێگەیشتنی بێتەل لەسەر لاپیۆپێک کە ویندۆز حەوتی لەسەر دامەزراوە، دروست دەکەین. پاشان لە ڕێگەی مۆبایلێک کە تایبەتمەندی (Wi-Fi) هەبێت پەیوەندی دەگرین بە خاڵی دەستپێگەیشتن بۆ ئەوەی هەردوو ئامێرەکە (لاپتۆپ و مۆبایل) سوود لە یەک هێلی ئینتەرنێت وەرگرن.

لەم فێرکارییەدا هێلی ئینتەرنێتی ڕێبەر کویک بەکاردێنین بۆ پەخشکردن و هەروەها مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنین بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت.

هەنگاوی یەکەم: داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەی Connectify.

سەرەتا لەم بەستەرەی خوارەوە بەرنامەی (Connectify) داگرە.

داگرتن

دوای داگرتن، بەرنامەکە لە (zip) دەربێنە ئینجا دوو کرتە بکە لەسەر بەرنامەکەو پاشان وەک ئەم وێنانە بەرنامەکە دامەزرێنە.

کەمێک چاوەڕوان بە…

کرتە بکە لەسەر (Finish).

ئێستا چاوەڕوان بە تا کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێتەوە.

هەنگاوی دووەم: دروستکردنی خاڵی پەخشکردنی ئینتەرنێت.

ئێستا بەرنامەی (Connectify) بکەرەوە، ئینجا وەک ئەم وێنەیە خاڵێکی پەخشکردن دروست بکە.

دڵنیا بە کە بێتەل (Wireless) ـی کۆمپیوتەرەکەت چالاکە.

وەک دیارە خانەی یەکەم تایبەتە بە نووسینی ناوێک بۆ خاڵی پەخشکردن، هەروەها لە خانەی دووەمدا تێپەڕەوشەیەک بنووسە بۆ ئەوەی خاڵی پەخشکردنەکەت پارێزراو بێت و تەنها ئەو ئامێرانە پەیوەندی بگرن بەم خاڵی پەخشکردنەوە کە ئەم تێپەڕەوشەیە دەنووسن. لە خانەی سێیەمدا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە، وەک لە وێنەی سەرەوە دیارە کە (Automatic) هەڵبژێردراوە، ئەمەش وا دەکات بەرنامەکە خۆکارانە جۆری ئەم هێلە بدۆزێتەوە کە بەکاریدێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. بەڵام ئەگەر هیچ هێلێک نەدۆزرایەوە، ئەوا جۆری هێلی ئینتەرنێتەکەت هەڵبژێرە.
پاش ئەوەی زانیارییەکانت نووسین، ئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Start Hotspot).
دوای کەمێک چاوەڕوانی خاڵی پەخشکردنەکە ئامادە دەبێت بۆ پەیوەندی گرتن لەلایەن ئامێرەکانی تری (Wi-Fi) ـیەوە.

هەنگاوی سێیەم: پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن لە ڕێگەی مۆبایل

لەم هەنگاوەدا مۆبایلی جۆری (Nokia 700) بەکاردێنم بۆ پەیوەندی گرتن بە خاڵی پەخشکردن. ئەم پەیوەندی گرتنەش بە هەنگاوی زۆر ئاسان جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ لە هەر جۆرێکی تر بێت، ئەوا پێموایە هەنگاوەکانی بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکەیت.
سەرەتا لە مۆبایلەکەتدا (Wi-Fi) چالاک بکە و گەڕانێک بکە بۆ دۆزینەوەی خاڵی پەخشکردن.

وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە مۆبایلەکەم ئەو خاڵی پەخشکردنەی دۆزیەوە کە لە هەنگاوی دووەمدا دروستم کرد.

ئێستا کە خاڵی پشکنین دۆزرایەوە ئەوا هەوڵی پەیوەندی گرتن بدە. کاتێک ناوی خاڵی پەخشكردنەکە هەڵدەبژێریت بۆ پەیوەندی گرتن، داوای نووسینی تێپەڕەوشە دەکات، تۆش ئەو تێپەڕەوشەیە بنووسە کە لە هەنگاوی دووەمدا نووسیوتە.

دوای نووسینی تێپەڕەوشە، کەمێک چاوەڕوان بە تا پەیوەندیگرتنەکە سەرکەوتوو دەبێت.

ئێستا بە سەرکەوتوویی پەیوەندی کرا بە خاڵی پەخشکردن.

ئێستا ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەت سەیری بەرنامەی (Connectify) بکەیت، دەبینیت ئەو ئامێرەی پەیوەندی گرتووە دەردەکەوێت.

کۆتایی

ئەوەی لەم وانەیە خرایە بەرچاو دروستکردنی خاڵی دەستپێگەیشتنی بێتەل بوو لەسەر لاپتۆپ کە سیستەمی ویندۆز حەوتی لەسەرە، بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی (Connectify). پاشان باسمان لە پەیوەندی گرتنی مۆبایل کرد بە خاڵی دەستپێگەیشتنەکە. ئەوەی جێگەی سەرنجە کە جگە لە پەخشکردنی ئینتەرنێت دەتوانیت پەڕگەی و ڕەنگاڵە پەخش بکەیت و بۆ ئامێرەکانی تری بنێریت کە پەیوەندیان بەستووە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت.

Viber ئەپێك بۆ ناردنی پەیامی خۆرایی بۆ تاقمەكان

Viber ئەپێك بۆ ناردنی پەیامی خۆرایی بۆ تاقمەكان

————————————————————————————————–

لە ئپلیكەیشنی Viber دەتوانین بە یەكێك لە خوازیارترین ئەپێکانی پەیوەندی خۆرایی بە تەلەفۆنە هۆشمەندەكان ناو بوەین. بەتایبەت لەو شوێنانە كە ئوپەراتۆرەكانی نرخی حزمەتگوزاری ناردنی كۆرتە پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنی بەرەبەرە زۆردەكەن خزمەتگوزاریێكی خۆرایی بەدڵی زۆر بەكارهێنەرە.تەنانەت تا ئێستا بەكارهێنەرانی ئەم ئەپە لە ٩٠ ملیۆن تێپەڕبوە توانایی ناردنی پەیامی بۆ تاقمەكانی پێ زیادكردوە.وایبێر وشانی ٢ر٢ لە ئێستادا بۆ سەر ios ،ئەندرۆید وBlackBerry رێتان پێدەدات كە بۆ ١٥ كەس لە هاورێكانتان كۆرتەپەیامی خۆرایی بنێرن بەو مەرجە ئەوانیش وشانی نوێیان بێت.

 

 

بە گوێرەی كۆمپانی بەرهەمهێنەری ئەم ئەپە لە دوو مانگی رابردوو وایبێر توانیی ٢٠ ملیۆن بەكارهێنەر كۆ بكاتەوە و بەكارهێنەران ٥ر١ ملیار خولەك لە رێگای ئەم تۆرە لەگەڵ یەك قسە بكەن و لەم ماوە ٢ ملیار كۆرتە پەیام ناردراوە. وشانی نوێ تایبەتمەندی HD و ناردنی وێنەی هەیە

داگرتن بۆ   iPhone
http://www.viber.com

در‌‌ووست کردنی ئایدی یان ئیمەیلی یاهو

در‌‌ووست کردنی ئایدی یان ئیمەیلی یاهو

————————————————————————————————–

چۆنیەتی درووست کردن و ناردنی ئیمەیل بە یاهو

فێردەبین کە چۆن بۆ خۆمان ئیمەیلەکی تایبەت درووست بکەین پلە بە پلە بە پلە و بە کوردی

بە هیوای بەردەوامی هاورێییتان

پلە بە پلە درووست کردنی سایت (بەشی یەک)

پلە بە پلە درووست کردنی سایت (بەشی یەک)

 

زۆر کەس پێی خۆشە زانیاری هەبێ لە بارەی سایت و دیزاینی تایبەت بە خۆی ، لە ئەم ڤیدیۆیە هیندێک زانیاری پێشەکی لە بارەی سایت و دامین و هاست و پێویستیەکانی سایت فێردەبین ، چەند شێوە سایتمان هەیە بۆ درووست کردنی چیمان پێویستە ، لە ناو ئەم چەند فێرکاریە پلە پلە فێر دەبین کە سایتێک درووست بکەین ، هیوادارم تا دوایی ڤیدیۆ هاورێمان بمێنن.