هه‌ندێک جار ناتوانین یاخود له‌بیرمان ئه‌چێت پاراستنی(backup ) شته‌کانی ناو مۆبایله‌کانمان بکه‌ین ،،به‌هۆی زۆر کێشه زۆر جار مۆبیله‌کانمان له ئیش ده‌که‌وێت ، یاخود ناتوانین (ئای ئۆ ئێس) خه‌زن بکه‌ینه‌وه ، باشه له مۆبیل چی بۆ ئێمه گرینگە؟؟؟
1-په‌یوه‌ندیه‌کان
2-په‌یام
3-وێنه
4-ڤیدیۆ
5-ئارچیڤ
ئای خودایه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن هه‌موو شته‌کان سرایه‌وه، له ماڵپه‌ره‌کان ئه‌نوسین تکایه یارمه‌تی مان بده‌ن ، براجوانه‌که‌م ئه‌توانی ئه‌م جیهازه‌م بۆ چاک بکه‌یته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌مان نه‌ێته پێش و ئه‌م ووشانه به‌کار نه هێنین بریارم دا ئه‌م بابه‌ته بنوسم.
1-(iCloud ) ئه‌وه چیه ؟
(iCloud ) ئه‌وه‌ته ئه‌وه‌یه !
خزمه‌ت گوزاریه‌کی ئاپڵه که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان بۆ ئێمه‌ی ئاماده کردوه. واتا ئه‌وشتانه‌ی که بۆ ئێمه گرنگن هه‌رکاتێک پێمان خۆشبێت سه‌یری بکه‌ین یان بیگه‌رێنینه‌وه یان کۆپی بکه‌ین. به‌ڵکو بڵێ ی (iCloud ) به‌خوا هه‌مووشته‌کانی من کۆپی ئه‌کات و چاودێریم ده‌کات ؟ نه‌خێر بۆچی شتێکی وابکا، له دونیا تۆ ئه‌زانی چه‌ند که‌س (iCloud ) به‌کار دێنی . بۆیه له‌مه ته‌ئه‌کید بین که شته‌کانمان چاودێری و کۆپی ناکرێ
2- زانیاری زیاتر
ئه‌گه‌ر زانیاری زیاتر بنوسم له‌سه‌ر (iCloud ) ئه‌وا به‌رهه‌مه‌کانی ته‌واو نابێت به‌ڵام ئه‌بێت له شوێنێکه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م .
3- هاوبه‌شکردنی وێنه
به‌هاوبه‌ش کردنی وێنه له کاتێک دا (iCloud ) ئه‌توانی وێنه‌کان بنێرێ بۆ (ماک) یاخود (PC) به رێگای وای فای (iCloud ) به‌کامێرایه‌کی ژمار کاتێک وێنه‌کانت به رێگای (usb) گواسته‌وه بۆ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له‌هه‌مان کات به رێگای وای فای وێنه‌که ئه‌چێیته سه‌ر جیهازه‌که وه‌ک ( ئایفۆن ، ئایپاد ، ئای ته‌چ) هاوهه‌نگاوکردین وێنه‌کانتان چ جیهازێک داستی بۆ ببه‌ین وێنه‌کان له وێیه.
4-به‌لگه‌کان
به (ماک ،ئایفۆن ، ئایپاد ، ئای ته‌چ) ئه‌تونین به‌ڵگه‌و جوانترین درخست دروست بکه‌ین ، هه‌روه‌ها (iCloud ) کرداراکانتان له هه‌موو جیهازه‌کان ده‌هێلێته‌وه . له تێکه‌ڵاو بوونی په‌رگه‌و بوخچه ، بۆ ئاخیرین جار به‌ڵگه‌کانت چۆن یان له کوێ دروست کردبێت له جیهازه‌کانی تریش هه‌روا دیار ئه‌بێت ، چه‌ند به‌رنامه‌یاک وه‌ک ( کینۆت ، پێگس ، نه‌مبرس ) پشتگه‌ری (iCloud ) ده‌که‌ن .
5- سه‌فاری
(iCloud ) نیشکراوه‌کان و کرداریه‌کان له (iCloud ) به‌جوانی ئه‌هێلێته‌وه له جیهازه‌کان دا . ئه‌و کردارانه‌ی له (iCloud ) کردوتانه‌وه هه‌روه‌ها له هه‌مان کات دا له جیهازی ( ئایفۆن ، ئایپاد ، ئای ته‌چ، ماک) نیشان ده‌دات. بۆیه له‌و شوێنانه‌ی که ده‌ستان له هه‌ڵگرت له‌وێوه ئه‌توانن به‌رده‌وام بن هه‌روه‌ها کاتێ که ئینتیرنێتمان نه‌ما ئه‌وکردارانه‌ی که سه‌ردانتان کردوه بێ ئه‌وه‌ی ئینتیرنێتمان هه‌بێت ئه‌تونین سه‌ردانیان بکه‌ینه‌وه.
6- ڕۆژ ژمێر، په‌یوه‌ندیه‌کان و پۆست
بێگومان (iCloud ) وه‌کو بابه‌ته‌کانی تر بۆ به‌شی ڕۆژ ژمێر، په‌یوه‌ندیه‌کان و پۆست کرداریاکان خۆی ده‌هێڵێته‌وه ! ئه‌گه‌ر بێت و پۆستێکت سرابێته‌وه ئه‌وا له هه‌موو جیهازه‌کان ئه‌سرێته‌وه.
7- به‌رنامه‌کان
له یه‌ک دانه جیهاز زیاترتان هه‌بێت ئه‌وا (iCloud ) له هه‌موو شوێنێک له گه‌ڵ تۆیه ! ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یاکی تازه له ئایفۆن دابه‌زێنی ئه‌وا ئه‌گه‌ر ڤێرژنی (ئای پاد) ی هه‌بێت بۆ ئایپادیش ئۆتۆماتیکی داده‌به‌زێت. بۆیه پێویست ناکه ئایفۆن له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هاوهه‌نگاو بکه‌یت چونکه (iCloud ) له جێی ئه‌وه ئه‌م کاره ده‌کات. ئه‌گه‌ر بێت و بڵێین له رابردودا به‌رنامه‌کانتان کری بێت ئێستاش جیهازێکی تازه‌تان هه‌یه به‌ڵام پێویستتان به‌و به‌رنامانه هه‌یه که له رابردو دا کریوتانه (iCloud ) ئیزنی ئه‌وه‌ت پێ ده‌دات که به‌رنامه‌کانی که له رابردو دا داتگرتب و بیان بینی و بۆ ( ئایفۆن ، ئایپاد ، ئای ته‌چ) ئه‌توانین جارێکی تر به‌خۆرایی دایبگرین.
8- په‌رتوکه‌کان (iBooks )
باشترین رێگا بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوکه‌کان (iCloud )ه له (iBookstore) دا په‌رتوک دابگرا (iCloud ) په‌رتوکه‌که له هه‌موو جیهازه‌کان دا له‌به‌ر ده‌گرێته‌وه. کاتێک که په‌رتوک ئه‌خوێنیته‌وه و گۆران کاری تیا ئه‌که‌ی پێویست ناکا له هه‌موو جیهازه‌کان دا ئه‌مه بکه‌ین ئه‌وه ئیشی (iCloud )ه ئه‌و له جیاتی تۆ ئه‌م کاره ده‌کات.
9- ئایفۆنه‌که‌م بهێنه‌وه
ئه‌گه‌ر جیهازه‌که‌ت بزر بی ئه‌وا ئه‌م به‌رنامه‌یه یارمه‌تیت ئه‌دات سه‌ردانی ویبی (iCloud ) بیکه‌ین و وه‌جۆکه‌رکردنی بیکه‌ین و ته‌نها به‌رنامه‌ی (Find My iPhone) به‌کار بێنین جیهازه‌که‌مان له نه‌خشه دیاری ده‌که‌وێت، له‌سه‌ر شاشه‌که په‌یامێک ئه‌بینین له دووره‌وه ئه‌تونین ” تێپه‌ره ووشه ” دروست بکه‌ین یاخود به ” تێپه‌ره ووشه ” شته‌کانی ناو جیهازه‌که‌ت بسریته‌وه.
له‌گه‌ڵ (ئای) دیتنه‌وه‌و پاراستنی جیهازه‌کان ئاسانتر ئه‌بێت، به ” تێپه‌ره ووشه ” کی چوار ره‌قه‌می ئه‌توانین له دوره‌وه جیهازه‌که‌مان قوفل بکه‌ین و په‌یامێک بنوسین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ بیگرین ، ئه‌گه‌ر که‌سێک جیهازه‌که‌ی دیته‌وه ئه‌وه ته‌نها ئه‌و په‌یامه ئه‌بینێ که تۆ نوسیوته ناتوانێ هیچ شتێکی تر به‌کاربێنێت له جیهازه‌که دا هه‌روه‌ها له‌کاتی بزربونی جیهازه‌که‌دا ” تێپه‌ره ووشه ” چوار ره‌قه‌می ئه‌وا له شوێنی ونبونی جیهازه‌که به ” مه‌یل ” یاخود به به‌رنامه‌ی (Find My iPhone ) ئه‌توانین راپۆرتی جیهازه‌که بزانین.
10- هاورێکانم ببینمه‌وه ( Find My Friends)
هاورێکانم ببینمه‌وه : ئه‌و شوێنه‌ی ئێوه‌ی لێن و ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئێوه گرنگن خۆپێشاندانی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه باشترین و ئاسانترین رێگا به‌رنامه‌ی ( Find My Friends) له نه‌خشه‌دا شوێنی خۆت یان شوێنی هاورێکانت دیار ده‌که‌وێت، به‌م شێوه‌یه ئه‌توانین بزانین که چی داکه‌ن یاخود له کوێن.
بۆ نمونه منداڵه‌که‌ت له خوێندنگه هاته ده‌رێ یاخود گه‌یشته‌وه ماڵ به رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه خه‌به‌رت ئه‌بێت که منداڵه‌که‌ت له کوێیه هه‌روه‌ها ئه‌م ئاگاداریه ئه‌توانی بڵاوبکه‌یه‌وه بۆ که‌سانی تر که له خانه‌واده دان.
11- زیاتر جێگای به‌تاڵ
نرخه‌کان هیچ کێشه‌ی نیه، من تا ئیستا له ۵ گیگا زیاترم نه رۆیشتوم، به وێنه‌و ڤیدیۆ به ته‌ئه‌کید پێویستتان به جێگای زیاتر هه‌یه ئه‌وه‌ش خۆتان باشتر ئه‌زانن.
ئاسان کردنی ژیانی ئێمه له (iCloud) هیچ شتێکت لێ بزر نابی به دڵنیاییه‌وه زانیاریه‌کانت ئه‌توانی بشاریته‌وه و هه‌ر کاتێ پێت خۆش بێت ئه‌توانی بیگه‌رێنیته‌وه.
به‌رای من خزمه‌ت گوزاریه‌کی زۆر باش و به‌سوده.