پرۆکسی سێرڤەر بە چەند خاسیەتێک و تایبەتمەندیەک یارمەتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدات بۆ خۆ پاراستن ، بۆیە پێویستە بزانین پرۆکسی سێرڤەر چیە؟ سودەکانی چین؟
بۆ ئەوەی باشتر لە پرۆکسی سێرڤەر تێ بگەین، پێویستە سەرەتا بزانین پرۆکسی سێرڤەر چیە؟
ئامێرێکە یاخود سۆفت وێرێکە وەک و ستۆر و سێرڤەری ناوەراست لە نێوان کڵاینت و سێرڤەر بەکاردێت، واتە دەتوانین پرۆکسی سێرڤەر قوک هاردوێر لە نێتوۆرکە کەت دا دابنێی ، یاخۆد، وەک سۆفتوێرێک لە ناو وێب براوسەرەکەت دا دروست بکەیت

چۆن کاردەکات ؟

بۆ نمونە کاتێک تۆ ریکوێستێک دەنێری بۆ سێرڤەر بۆ کردنەوەی ماڵپەرێک یاخود بەرنامەیەک، ئەوا داواکاریەکە بۆ پرۆکسی سێرڤەر کە دەچێت و پرۆکسی سێرڤەر داوا لە سێرڤەری سەرەکی دەکات و وەری دەگرێت و دەیداتەوە کلاینت واتە لێرەدا وەک سێرڤەری ناواراست کار دەکات.

سودەکانی

پاراستن بەتایبەتی لە کاتی سەردانی کردنی ماڵپەرەکان بۆ شاردنەوەی (IP)

-خێرایی (بۆ نمونە کاتێک دوبارە داوای هەمان زانیاری دەکەیەوە خێراتر بە دەستت دەگات چونکە پێشتر لە پرۆکسی سێرڤەر خەزن بوە دوای یەکەم جار)
.تێچوی کەم