ئەگەر دەتانەوێ بزانن کە کێ چ کاتێک هاتووە ناو کۆمپیوتەرتان ، دەتوانن ئەم نووسراوە بخوێنەوە . بۆ ئەم کارە ئێمە لە رێجیستری کۆمپیوتەر کە لە ویندۆز دەتوانین دەستمان پێ بکەوە کەلک وەردەگرین ، تکایە ئەگەر بە سوود بوو هاورێکانتان بێ بەش مەکەن . 

هەوەڵ ستارتی ویندۆزتان بکەنەوە لە بەشی سێرچ  gpedit.msc  تایپ بکەن و ئینتەر لێ بدەن.

پاشان لە بەشێ فۆلدێرەکان ئەم رێگایە دوا بکەن:

Local Computer Policy _ Computer Configuration _ Windows Settings _ Security Settings _ Local Policies _ Audit Policy

p1

لەسەر Audit logon eventsدۆجار کلیک بکەن و پاشان تیکی لای Success و Failure لێ بدەن و Ok بکەن.

p2

ئێستا دەبێ Event viewer بکەنەوە و بۆ ئەم کارە لە مێنۆی ستارت نووسراوەکەی سێرچ بکەن “بینووسن و ئینتەر بکەن”.

p3

ئێستا بچوون بۆ ئەم ڕێگایە:

Windows Logs _ Security

لە ناوڕاستی ویندۆوەکە دەتوانن Event تەماشا بکەن. ئێستا بەشی  Event دواکەوت بکەن ، بگەرێن لە دوای ئەمانەی کە Event ID  ۴۶۲۴ بێ. پاشان دوای دابل کلیک کردن لە سەر هەرکەم دەتوانن ناوی ئەندامایەتی و کاتی ژۆرکەوتنیان تەماشا بکەن. ( پێش دۆبار کلیک کردن باشترە تەماشای کات بکەن ، تا ئەو کات کە دەتانەوێ بزانن هەڵبژێرن .  )

p4

 

p5