————————————————————————————————–

لە فەیسبووکدا هاوڕێیان دەتوانن لە ڕێگەی نووسین یان ڤیدیۆ گفتوگۆ لەگەڵ یەکتریدا بکەن. بوونی ئەم تایبەتمەندییە لە فەیسبووکدا وایکردووە بەکارهێنەران زیاتر تامەزرۆی سەردان کردن و بەکارهێنانی پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ببن. لەم بابەتەدا کۆمەڵێک پرسیاری بەکارهێنەرانی چاتی فەیسبووکم وەڵام داوەتەوە بەو هیوایەی سوودمەند بن لە وەڵامی پرسیارەکان.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بکەم؟بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکتدا بکەیت؛

سەرەتا کرتە بکە لەسەر ناوی هاوڕێکەت لە تەنیشتی (Sidebar) لای ڕاستی ماڵپەڕی فەیسبووک. ئەگەر ناوی هاوڕێکەت لە لیستی تەنیشتی لای ڕاستدا بوونی نەبوو، ئەوا لە خوارەوە، لە خانەی گەڕان (search) ناوی هاوڕێکەت بنووسە.ئەگەر لە تەنیشتی لای ڕاست هیچ لیستێکت بەرچاوکەوت ئەوا لە خوارەوە کرتە بکە لەسەر (Chat) بۆ ئەوەی لیستی هاوڕێکانت بۆ بکرێتەوە.چۆن گفتووگۆ لەگەڵ زیاتر لە هاوڕێیەک بکەم لە یەک کاتدا؟ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوڕێیەکت گفتووگۆ دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت هاوڕێیەکی تریش بانگێشت بکەیت بۆ گفتوگۆکەت، ئەوا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:لەو پەنجەرەیەی گفتووگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکەت دەکەیت کرتە بکە لەسەر کە کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕاستی پەنجەرەکە.لەو لیستەی بۆت دەبێتەوە کرتە بکە لەسەر (Add friends to chat).ئینجا ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە دەتەوێت بانگی بکەیت بۆ گفتووگۆ دواتر کرتە بکە لەسەر (Done).چۆن خەندە و نیشانەی جیاواز بۆ هاوڕێکەم بنێرم لەکاتی گفتووگۆ؟لەم خشتەیەی خوارەوە لیستی کۆمەڵێک خەندە و نیشانەی جیاواز خراوەتە بەرچاو کە دەتوانیت بۆ هاوڕێکەت ڕەوانەی بکەیت لە کاتی گفتووگۆدا.

چۆن وێنەی هەژمارەکەم (Profile) لەکاتی گفتووگۆدا بنێرم؟ناردنی وێنەی هەژمارەکەت بۆ هاوڕێکەت زۆر ئاسانە تەنها لە ناو ئەم دوو شێوە کەوانەیە([[ناوی بەکارهێنەر یان ID]] ناوی بەکارهێنەری خۆت(ئەو ناوەی لە بەستەری هەژماری فەیسبووکەکەت دەردەکەوێت وەک (http://www.facebook.com/chiyaqadri)) یان ID هەژمارەکەت بنووسە.نموونە: [[chiyaqadri]]
چۆن بتوانم لای هەندێک هاوڕێ خۆم دەرهێل (Offline) بکەم؟ئەگەر ئارەزوو دەکەیت لە کاتی چات کردندا تەنها چەند هاوڕێیەکی دیاریکراو بزانن کە تۆ سەرهێل (Online)ـیت ئەوا کرتە بکە لەسەر ئایکۆنی پاشان (Advanced settings) هەڵبژێرە.ئێستا پەنجەرەیەک دەبێتەوە، کە سێ بژاردەی تێدایە وەک وێنەی خوارەوە.

وەک لە وێنەی سەرەوەدا دیارە بژاردەی یەکەم بریتییە لە (All your friends see you except) واتە هەموو هاوڕێیانت تۆ ببینن جگە لە‌ …لە خانەی ژێر بژاردەی یەکەم ناوی ئەو هاوڕێیەت بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ بە دەرهێل (offline) ببینێت.بژاردەی دووەم (Only some friends see you) واتە تەنها چەند هاوڕێیەک تۆ ببینین. بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە وەکو بژاردەی یەکەم خانەیەک دەردەکەوێت، لەو خانەیە ناوی ئەو هاوڕێ یان هاوڕێیانە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت تۆ وەک سەرهێل (Online) ببینن.بژاردەی سێیەم (No one sees you (go offline))بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە هیچ هاوڕێیەکت وەک سەرهێل تۆ نابینێت واتە دەرهێلیت.ئەگەر تۆش پرسیارت هەیە لەسەر بەکارهێنانی چاتی فەیسبووک، ئەوا لە خوارەوە پرسیارەکەت بنووسە تا وەڵامەکەی لەم بابەتەدا زیادبکرێت.تاگەکان: chat, chat settings, facebookتکایە با لێدوان یان گفتوگۆکەت لە چوارچێوەی بابەتی سەرەوە بێت. هەر لێدوانێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبێت، بڵاوناکرێتەوە.