ئەگەر شارەزای بواری کۆمپیتەر بی یاخود کە تازە دێیە ناو بواری بەرنامە دارشتن و وێب ، گوێت لە ناوی API دەبێ

API چیە؟

API کورت کراوەی(Application Programming Interface ) ە ، API کۆمەڵە کۆدێکی بەرنامە دارشتنە کە رێگە بە گواستنەوەی داتا دەدات لە نێوان دوو ئەپلیکەیشن سۆفتوێر ، وە هەروەها یاساکانی گواستنەوەی و ئەو داتایە لەخۆ دەگرێت.

API دوو بەشیسەرەکی لەخۆ دەگرێت

بەشی تەکنیکی کە بەرپرسە لە ئاڵوگۆری داتا بە وردی کاتێک داواکاری دەنێر درێت بۆ داتا و وە پرۆسێس دەکرێت ، بە گوێرەی پرۆتۆکۆڵ

سۆفتوێرێک کە لە ناوەراست کاردەکات و وردەکاریەکان پیشان دەدات ، وە چۆن داتا و کارەکان دەستە بەر دەکرێت بۆ نمونە کاتێک دەتەوێیت لەسەر وێب ئەپلیکەیشنی هۆتێلێک ، ژۆرێک بگریت، ئەوا API داتا لە داتا بەیسەکە وەر دەگرێت و دەینێرێتەوە

جۆرەکانی API

Private APIs.

Partner APIs

Public APIs.